هەڵووژەکەى ورمێى ڕۆژهەڵاتى کوردستان ناوبانگێکى گەورەى هەیە
سامیا حەسەن 1 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- ورمێ لە پارێزگا پێشەنگەکانی ئێرانە لە بەرهەمی هەڵووژەدا.
- ساڵانە نزیکەی 50 هەزار تۆن هەڵووژە لە پارێزگای ورمێ بەرهەم دەهێنرێت.
- ئەمساڵ شاری ورمێش بە بەرهەمی نزیکەی 30 هەزار تۆن پێشەنگی پارێزگاکەی گرتووە.
بەرهەمی هەڵوژە گەیشتووەتە دوو هەزار و 500 هێکتار زەوی.
تەوحید مونافی، بەڕێوەبەری ئیدارەی کشتوکاڵی شاری ورمێ ڕایگەیاند، بۆ ئەمساڵ ڕووبەری باخەکانی شاری ورمێ بۆ بەرهەمی هەڵووژە گەیشتووەتە دوو هەزار و 500 هێکتار زەوی و لەو ڕووبەرەش پێشبینی دەکەن بەرهەمی ئەمساڵیان بگاتە 30 هەزار تۆن هەڵووژە.
جۆرە دیارەکانى هەڵووژە
- مونافی: جۆرەکانی "شابالون، سانتارزا، قەترە تەلا، بەخارا" لە دیارترین جۆرەکانی هەڵووژەی ئەمساڵی زەوییەکانی شاری ورمێ دەبن.
- بە گوێرەی دامەزراوەی کشتوکاڵی ورمێ، ساڵانە بەرهەمی هەڵووژەی پارێزگاکە دەگاتە نزیکەی 50 هەزار تۆن بە یەکێکیش لە پارێزگا پێشەنگەکانی ئێران لەم بەرهەمەدا دادەنرێت.


زانیارى زیاتر بۆ تۆ
هاونیشتمانییەکی ورمێ 20 ساڵە ئامڕازى کەلەپوورى دروست دەکات
درەختێکی دەگمەنی بەڵاڵوک لە ورمێ؛ میوەکەی سێ هێندەی قەبارەی ئاساییە
پەنیری کونە پێستی گوندی نەستان لە ورمێ؛ هەوارگەی سروشتیی پێگەیاندنی 20 تۆن پەنیر بە تام و بۆنی ڕەسەن
سامیا حەسەن
1 کاتژمێر پێش ئێستا