هاونیشتمانییەکی ورمێ 20 ساڵە ئامڕازى کەلەپوورى دروست دەکات
سامیا حەسەن 3 کاتژمێر پێش ئێستا
هاونیشتمانییەکی گوندی زوورانی شاری سەردەشتی پارێزگای ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، نزیکەی 20 ساڵە بژێوى لەسەر دروستکردنى ئامڕاز و کەرەستە کەلەپوورییەکان دابین دەکات.
بەردەکان لە کێوەکانەوە دەهێنێت
وەستا کەمالی تەیبى، سەرەتا لە ناڵبەندییەوە دەستیپێکرد و دواتر ڕووی لە دروستکردن و داتاشینى دەستهاڕ و دەسکە سندۆڵ و کەرەستە هاوشێوەکانی کردووە، وەستا کەمال لە کێوەکانەوە بەردەکان دەشکێنێت و دواتر لە کارخانە بچووکەکەی خۆی ئامڕازەکانیان لێ دادەشتێت.
بەکارهێنانى کەرەستە دێرینەکان
دەستهاڕ و دەسکە سندۆڵ، لە کۆندا بە تایبەت لە لادێکاندا بۆ کوتانی چەڵتوک، گەنم و جۆ، بەکاردەهێنرێن، وەستا کەمالی تەیبى دەڵێت، ئێستاش خەڵکانێکی زۆری حەزیان لە بەکارهێنانی ئەو جۆرە کەرەستانە هەیە و لە شارە جیاوازەکانەوە کڕیاری خۆی هەیە، بۆ دروستکردنی دەستهاڕ یان دەسکە سندۆڵێک زیاتر لە پێنج ڕۆژی پێویستە.
سامیا حەسەن
3 کاتژمێر پێش ئێستا