8 کاتژمێر پێش ئێستا

لەسەر دژایەتى قەدەغەى حیجاب ئازەربایجان داوای حەوت هاوڵاتیی تورکیا دەکات

پاش ئەوەی حکومەتی ئازەربایجان لەچک و باڵاپۆشی لە ناوەندەکانی خوێندن قەدەغەکرد، چالاکوانانی تورکیا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ناڕەزایەتیی توندیان دەربڕی و لەبەردەم نوێنەرایەتییەکانی ئەو وڵاتە لە ئەنقەرە و ئیستانبووڵیش خۆپیشاندانیان کرد، ئەوەش کاردانەوەى بەرپرسانى باکوى لێکەوتەوە.

لە ئیستانبوڵ قورسترین لافاوی 84 ساڵی ڕابردوو دروستبوو

ئەمڕۆ پارێزگای ئیستانبوڵ بڵاویکردەوە، تەرمی پیاوێکیان لە نزیک پارکی سەداباد لە ناوچەی کاغزخانە دۆزیوەتەوە و بەوشێوەیەش ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەنجامی لافاوەکەدا گیانیان لەدەستداوە بۆ سێ کەس بەرزبوویەوە.

15/10/2026

باران و لافاوێکى دەگمەن ئیستانبووڵى گرتەوە

ماوەی چەند ڕۆژێکە شەپۆلێکی بارانبارینی بەخوڕ بەشێک لە پارێزگاکانی تورکیای گرتووەتەوە و زۆرترین بڕی بارانیش لە ئیستانبووڵ باریوە، کە زۆرترینە لە ماوەی 84 ساڵی ڕابردوودا باریبێت.

15/10/2026

پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانى تورکیا دژى ڕێککەوتننامەى مەککە وەستانەوە

پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانى تورکیا، بە تووندى دژى ڕێککەوتننامەى مەککە وەستانەوە، کە وڵاتەکەیان بەشێکە لە ڕێککەوتننامەکە، ئەو پارتانە ئاماژە بەوەدەکەن، ناوەڕۆکى ڕێککەوتننامەکە لەلایەن دەسەڵاتدارانى ئاکپارتییەوە شاردراوەتەوە و ئەوانیش باوەڕیان بەوە نییە گوایە ڕێککەوتنەکە بۆ بەرگرییە.

14/10/2026

حوسییەکان مووشەکی خەیبەرشکێنی ئێرانی پەرە پێدەدەن

دەزگای توێژینەوە چەکدارییەکان، کە ڕێکخراوێکی سەربەخۆی چاودێریکردنی چەکی سەربازییە و بنکەکەی لە بەریتانیایە، ڕایگەیاندووە، لە ڕێگەی ئەم پەرەپێدانەوە دەتوانرێت مەودای مووشەکەکە بگاتە نزیکەی1930  کیلۆمەتر.

14/10/2026

نەتانیاهوو: پێش هەڵبژاردن هێرشکردنە سەر ئێران گونجاو نییە

نەتانیاهوو لە لێدوانێکدا بۆ ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئەو لەگەڵ ئەوەدا نییە پێش هەڵبژاردنەکان لەگەڵ ئەمریکا هێرش بکەنە سەر ئێران، سەبارەت بە دانانی ئیتامار بن غەفیر، وەزیری ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل بە وەزیری بەرگریی وڵاتەکە لە کابینەی داهاتوودا، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل جەختی کردەوە کە ئەگەر هاوپەیمانێتییەکەی هەڵبژاردن بباتەوە، بن غەفیر 'سەرۆکی پارتی هێزی یەهودیەت' کە پارتێکی ڕاستڕەوی توندڕەوە، نابێت بە وەزیری بەرگری، بەڵکو پێویستە وەزیری بەرگری لە پارتی 'لیکود' بێت، کە پارتەکەی نەتانیاهوو خۆیەتی.

14/10/2026
شارى تارانى پایتەختى کۆمارى ئیسلامى ئێران
لە وێنەکەدا بورجى میلاد دەردەکەوێت

لە 21 ڕۆژدا خواست لەسەر بەکارهێنانی کارەبا لە ئێران 12%  زیادیکردووە

29ـی ئەیلولی ئەمساڵ محەممەد ئەلەداد، بەڕێوەبەری کۆمپانیای بەرهەمهێنان و گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبای ئێران ڕایگەیاند، "بۆ چارەسەری قەیران و کورتهێنانی کارەبا لە زستانی ئەمساڵ، بڕیاریانداوە کارەبا لە کۆماری ئازەربایجان هاوردە بکەن و لە بەرامبەردا ئێران گاز بۆ ئازەربایجان هەناردە دەکات".

14/10/2026