
بە هۆی کێشەی تەکنیکییەوە لە شەش وێستگەى هەولێر کارەبا پچڕا
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە، بە هۆی کێشەی تەکنیکییەوە لە شەش وێستگەى دابەشکردنى کارەباى پڕۆژەى ڕووناکى، بەشێکی هاوبەشانی کارەبا لە پارێزگای هەولێر تووشی پچڕانی کارەبا بوون.
هەفتەى داهاتوو ئەنجوومەنى نوێنەران بڕیار لە بارەى چارەسەرى کێشەى بەنزین لە هەرێمى کوردستان دەدات
کاوە عەبدولقادر، ئەندامى لیژنەى نەوت و غاز بە کەناڵ8ـی ڕاگەیاند، ئەنجوومەنى نوێنەران دەتوانێت بە دوو شێواز کار لەسەر ڕاسپاردەکان بکات، یەکەمیان ئەوەیە ڕاستەوخۆ سەرۆکایەتیی ئەنجوومەن ڕاسپاردەکان بکاتە بڕیار و ئاڕاستەى حکومەتى بکات بۆ جێبەجێکردن، دووەم هەنگاو ئەوەیە بهێنرێتە ناو هۆڵى ئەنجوومەن و بەدەنگدان بکرێتە بریار و ئاڕاستەى حکومەت بکرێت.
02/10/2026
ئایا غازى ماڵان کەم دەبێتەوە؟ لایەنى پەیوەندیدار وەڵام دەداتەوە
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت، کەمبوونەوەی غاز 120 ملیۆن پێ سێجایە، بەڵام دڵنیایى دەدات کە کاریگەریی لەسەر کەمبوونەوەی غازی ماڵان نابێت.
01/10/2026
بەهۆی نۆژەنکردنەوە لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر بەرهەمهێنان بەڕێژەی 50% کەمدەبێتەوە
محەممەد حەسیب، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سلێمانی بە کەناڵ8ـی ڕاگەیاند، بەهۆی ئەنجامدانی کاری نۆژەنکردنەوە لە کێڵگەی غازى کۆرمۆر، لە سبەی هەینی، 2ـى تشرینى یەکەم، بەرهەمهێنان لە کێڵگەکەیان بۆ 50% کەمدەبێتەوە.
01/10/2026
عێراق نەوتى خاو بە داشکاندنى 37 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دەفرۆشێت
ئاژانسی بلومبێرگ، بڵاویکردەوە، کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، نەوتی خاوی مامناوەندی بەسرەی بە داشکاندنی 34 دۆلار و 50 سەنت بۆ هەر بەرمیلێک و نەوتی خاوی قورسی بەسرەی بە داشکاندنی 37 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک لە نرخی پێوەرى نەوتى عوممان و دوبەى دەفرۆشێت بە کڕیارەکانى.
01/10/2026
عێراق لە مانگی ئەیلوول ڕیزبەندی دووەم هەناردەکاری نەوتی هیندستانی گرتووە
هەناردەی نەوتی عێراق بۆ هیندستان لە مانگی ئەیلولدا بەراورد بە مانگی ئاب 136 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە زیادیکردووە ، ئەوەش بەهۆی داشکاندنەکانی سۆمۆوە کە گەیشتووەتە 35 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک لە خوار نرخی بۆرسەی جیهانیەوە.
30/09/2026
هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان 180 بۆ 200 هەزار بەرمیلە لە ڕۆژێکدا
بەگوێرەی زانیارییەک کە لە کۆمپانیای نەوتی باکوورەوە بە کەناڵ8 گەیشتووە، هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان و عێراق لەڕێگەی هێڵی نەوتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ بەندەری جەیهان زیادیکردووە و ڕۆژی دووشەممە بە گشتی 450 هەزار بەرمیل هەناردە کراوە.
29/09/2026