عێراق لە مانگی ئەیلوول ڕیزبەندی دووەم هەناردەکاری نەوتی هیندستانی گرتووە

یاد نەوزاد 1 کاتژمێر پێش ئێستا
هەناردەی نەوتی عێراق بۆ سووریا
هەناردەی نەوتی عێراق بۆ سووریا

پووختەى هەواڵەکە

  • عێراق لە مانگی ئەیلوول ڕیزبەندی دووەم گەورە هەناردەکاری نەوتی هیندستانی گرتووە.
  • عێراق ڕۆژانە 579 هەزار بەرمیل نەوتی بۆ هیندستان ناردوو.
  • لە مانگی ئەیلولدا بەراورد بە مانگی ئاب 136 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە زیادیکردووە

هەناردەی نەوتی عێراق بۆ هیندستان لە مانگی ئەیلولدا بەراورد بە مانگی ئاب 136 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە زیادیکردووە ، ئەوەش بەهۆی داشکاندنەکانی سۆمۆوە کە گەیشتووەتە 35 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک لە خوار نرخی بۆرسەی جیهانیەوە.


داتاکانى کیپلەر

  • ڕووسیا ڕبزبەندی یەکەمی گرتووە و ڕۆژانە یەک ملیۆن و 742 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی هیندستان کردووە و پاشان سعوودیە ڕیزبەندی سێیەمی گرتووە و ڕۆژانە 570 هەزار بەرمیل نەوتی بۆ هیندستان ناردووە.
  • هەریەکە لە ئیمارات و کوەیت ڕیزبەندی چوارەم و پێنجەمیان گرتووە بە هەناردەکردنی 483 هەزار و 333 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بۆ هیندستان.

بەم جۆرەش هاوردەکردنی نەوتی هیندستان لە مانگی ئەیلولدا بە تێکڕا پێنج ملیۆن و 251 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بووە، بەراورد بە مانگی ئاب کە بڕەکەی چوار ملیۆن و 654 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بووە بەڕێژەی 13% بەرزبووەتەوە.

زانیارى زیاتر بۆ تۆ

هەناردەى نەوتى عێراق لە مانگى ڕابردوودا گەیشتووەتە 73 ملیۆن بەرمیل

لە مانگى ئابدا هەناردەى نەوتى عێراق بە ڕێژەى 70% بەرزبووەتەوە

یاد نەوزاد

1 کاتژمێر پێش ئێستا