دایکێکی 70 ساڵان خاوەنی کارگەیێکی نۆکی برژاوە

وەک دەگوترێت هەژاری خستییە سەر ساجی عەلی، بەڵام بۆ جاویدە پێچەوانە بوو، لەسەر ساجێکەوە خۆی پێگەیاند و ئێستا خاوەنی کارگەی خۆیەتی. لە شارۆچکەی ئاخینی سەر بە پارێزگای خارپێت، جاویدە جان، کە دایکێکی 70 ساڵانەی خاوەن نۆ منداڵە بە سووربوونی لەسەر ڕووبەڕووبوونەوەی سەختییەکانی ژیان، ئێستا کەوتووەتە سەر پێی خۆی.

ئامانج جەلال، بەڕێوەبەری گشتیی دەستەی وەبەرهێنانی سلێمانی

وەبەرهێنانی سلێمانی: لە ساڵی 2025دا کۆی سەرمایەگوزاری گەیشتووەتە 2.810 ملیار دۆلار

بەپێی نوێترین داتاکانی بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سلێمانی، لە ماوەی ساڵی 2025دا، فەرمان بۆ دەرکردنی 55 مۆڵەتی نوێ دەرکراوە. هاوکات 11 مۆڵەتی وەبەرهێنان فراوانکردن و هەموارکردنەوەیان بۆ کراوە و 23 مۆڵەتی دیکەش تایبەت بووە بە پەرەپێدان و نوێکردنەوەی پڕۆژە پیشەسازییەکان. بەمەش کۆی گشتی مۆڵەتە نوێیەکان و هەموارکراوەکان لەو ساڵەدا گەیشتووەتە 89 مۆڵەت.

25/01/2026
کارگەیەکی سلیکا لە عێراق. فۆتۆ: واع

باسم فازیل: یەدەگی سلیکا لە ئەنبار دەرگا بۆ دروستکردنی چیپی ئەلیکترۆنی دەکاتەوە

بەگوێرەی لێکۆڵینەوە جیۆلۆجییەکان، عێراق خاوەنی سامانێکی سروشتیی گەورەیە لە لمی سلیکا کە قەبارەکەی بە زیاتر لە 2 ملیار تۆن دەخەمڵێنرێت. ئەم سامانە بەشێوەیەکی سەرەکی لە هەردوو پارێزگای ئەنبار و نەجەف چڕبووەتەوە و وەک کەرەستەی بنەڕەتی بۆ پیشەسازییە جیاوازەکان، پێداویستییە ئەلیکترۆنییەکان و بەرهەمهێنانی شووشە بەکاردەهێنرێت.

21/01/2026

ئامانجی سەرەکیی ئەسیکۆدا کۆنتڕۆڵکردنی پارەدان و بەستنەوەی داهاتی دەروازە سنوورییەکانە بە بانکی ناوەندی

حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ جێبەجێکردنی سیستمی ئەلیکترۆنیی "ئەسیکۆدا" مەرجێکی سەرەکی هەیە کە بریتییە لە یەکخستنی پێناسی گومرگی لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ، ئەمەش لە کاتێکدایە جیاوازییەکی زۆر لە ڕێژەی گومرگی نێوان هەردوولادا هەیە.

12/01/2026

یەکێتیی هاوردە و ناردنکاران: زیاتر لە 41 هەزار کۆمپانیای نیشتمانی و بیانیی لە کوردستان کاردەکەن

یەکێتیی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان داتای گشتیی ساڵی 2025ـی بڵاوکردەوە، بەگوێرەی داتاکە،  لە 2025دا 206 کارگەی نوێ مۆڵەتیان وەرگرتووە، زیاتر لە دوو هەزار و 500 هەلیکار ڕەخساوە و زیاتر لە 41 هەزار کۆمپانیای نیشتمانی و بیانیش لە کوردستان کاردەکەن، کە بەگوێرەی ڕێژەیکانیان کۆمپانیا تورکی و ئێرانیەکان پێشەنگن.

01/01/2026
محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان

محەمەد شوکری: بەبەهاى 3 ملیار دۆلار وەبەرهێنان لەمساڵدا کراوە

محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ئامارەکانی وەبەرهێنانی بۆ ساڵی 2025 خستە ڕوو و ئاماژەی بە گەشەکردنی سێکتەری وەبەرهێنان کرد لە سەرجەم شار و ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، کە بووەتە هۆی بووژانەوەی زیاتری ژێرخانی ئابووری.

29/12/2025