گەشەی پیشەسازی لە سلێمانی؛ بەرهەمە ناوخۆییەکان بازاڕەکانی عێراقیان تەنیوە
پووختەی هەواڵەکە:
- لە سلێمانی 5,000 کارگەی بچووک و مامناوەند و 150 کارگەی گەورەی پیشەسازی هەن.
- بەرهەمەکانی سلێمانی لە پڕکردنەوەی پێداویستی ناوخۆییەوە گەیشتوونەتە بازاڕەکانی بەغداد و بەسرە
- 30%ـی پیشەسازیی تەواوی عێراق لە هەرێمی کوردستانە و سلێمانی پشکی شێری هەیە.
- بەشێکی زۆری ئەو کارگانەی پێشتر داخرابوون، گەڕاونەتەوە سەر کار و مۆڵەتیان وەرگرتووە.
پەیامنێری کەناڵ8، بەدواداجوونی کردووە کە ئاماژە بە وەرچەرخانێکی گەورە لە کەرتی پیشەسازیی سلێمانی دەکەن؛ بەرهەمی "دروستکراوی سلێمانی" چیتر تەنیا لە ناوخۆدا نامێنێتەوە، بەڵکو بەهۆی کوالێتی و ئاسانکارییە گومرگییەکانەوە، بازاڕە گەورەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراقی تەنیوە. ئەم بوژانەوەیە دوای ئەوە دێت کە بەشێکی زۆر لە کارگە داخراوەکان بە مۆڵەتی فەرمی کەوتوونەتەوە گەڕ.
ئامار و پێگەی پیشەسازیی سلێمانی:
- 30%ـی پیشەسازیی تەواوی عێراق لە هەرێمی کوردستاندایە و پارێزگای سلێمانی زۆرترین ڕێژەی بەردەکەوێت.
- لە سنووری پارێزگاکەدا 5,000 کارگەی بچووک و مامناوەند بەردەوامن لە بەرهەمهێنان.
- ژمارەی کارگە گەورە ستراتیژییەکانی سلێمانی گەیشتووەتە 150 کارگەی پیشەسازی.
- ئاسانکارییە گومرگییەکان و مۆڵەتی فەرمی بوونەتە هۆی بوژانەوەی کارگە داخراوەکان.
لە لایەکی دیکەوە، هەڵکەوت عەلی، بەڕێوەبەری گەشەپێدانی پیشەسازیی سلێمانی ئاماژە بەوە دەکات کە قۆناغی پڕکردنەوەی پێداویستی ناوخۆییان تێپەڕاندووە. شۆڕش نەجمەدین وەک خاوەن کارگەیەک جەخت لەوە دەکاتەوە کە بەرهەمەکانیان گەیشتووەتە بەغداد و بەسرە، ئەمەش دوای ئەوەی حکومەت ئاسانکاری بۆ گەڕانەوەی کارگەکان بۆ سەر کار و ساغکردنەوەی بەرهەمەکانیان لە بازاڕەکاندا کردووە.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
https://channel8.com/kurdish/news/85650
https://channel8.com/kurdish/news/163378
1 کاتژمێر پێش ئێستا