ئامانج جەلال: زیاتر لە 25 وەبەرهێنەری یەکەمی عێراق لە سلێمانی کۆبوونەتەوە

بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی سلێمانی ئامانجی کۆڕبەندە ئابوورییەکەی شارەکە ئاشکرا دەکات و ڕایدەگەیێنێت، دەیانەوێت وەبەرهێنەران لە خزمەتگوزارییە داراییە نێودەوڵەتییەکان سوودمەند بن.

بەشداریی 25 وەبەرهێنەری پلە باڵا

ئامانج جەلال، بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی سلێمانی لە پانێڵێکدا ڕایگەیاند: "لە کۆڕبەندەکەدا زیاتر لە 25 وەبەرهێنەری پلە باڵا بەشدارن، کە لەسەر ئاستی عێراق لە پلەی یەکەمدان و لە بوارەکانی پیشەسازی، کشتوکاڵ و وزەی نوێبووەوە کار دەکەن."

ڕاسپاردەی قوباد تاڵەبانی

بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی سلێمانی ئاماژەی بەوە دا، ئامانجی سەرەکیی کۆڕبەندەکە ناساندنی وەبەرهێنەرەکانە بە ڕێکخراوی (IFC) و ئەمەش لەسەر ڕاسپاردەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران بووە.

سوودمەندبوون لە قەرز و پاڵپشتیی دارایی

ئامانج جەلال جەختی کردەوە کە ئامانجیانە لە ڕێگەی ئەم هەنگاوەوە وەبەرهێنەران سوودمەند بن لە خزمەتگوزارییەکان، لەوانە:

وەرگرتنی قەرز و پێشینە.

بەدەستهێنانی پاڵپشتیی دارایی.

ئاسانکردنی ڕێکارەکانی بەرهەمهێنان.

فراوانکردنی گەشەی کەرتی تایبەت و هەمەچەشنکردنی داهات.