8 کاتژمێر پێش ئێستا

ترەمپ: کۆچبەران دەستیان بەسەر فەڕەنسادا گرتووە

لەبارەى خۆپیشاندانەکانەوە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا دۆخەکەى بە مەترسیدار ناوبرد و ئاماژەى بەوە کرد کۆچبەرەکان دەستیان بەسەر فەڕەنسادا گرتووە و پێویستە بە زووترین کات سنوور دابخەن.

کۆبونەوەى ئەنجومەنى ئاسایشى سەربە نەتەوەیەکگرتوەکان، سەبارەت بە پرسی غەززە

نەتەوەیەکگرتووەکان ڕووبەڕووی قەیرانی سەرۆکایەتی دەبێتەوە

ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس لە زاری سەرچاوەکانییەوە ڕایگەیاند، دەنگدانی سەرەتایی بۆ هەڵبژاردنی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، بەبێئەنجام کۆتاییهاتووە و هیچکام لە حەوت بەربژێرەکە نەیانتوانیوە لە ڤیتۆی وڵاتانی خاوەن دەسەڵات ڕزگاریان ببێت، ئەمەش وادەکات دەرگا بەڕووی بەربژێرانی دیکەدا واڵا بکرێت.

17/10/2026

ترەمپ: لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناوى کەسێکت نەزانى بڵێ محەممەد 65% ڕاستە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە بانگەشەی هەڵبژاردندا لە شاری داڵتۆنى ویلایەتی جۆرجیا بە لایەنگرانى گوت "ئەگەر تووشی کەسێکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوون و دڵنیا نەبوون لە ناوەکەی، دەتوانن ناوی لێبنێن محەممەد". ئاماژەی بەوەشکرد، "65% چانسى ئەوەت هەیە ڕاست بیت". ئەمەى وەک ئاماژەیەک بۆ ناوى بەرپرسانى ئێران بەشێوازێکى گاڵتەئامێزانە خستەڕوو، گوایە زۆرینەیان ئەو ناوەیان هەیە.

17/10/2026

ئۆتۆمبێلی تێسلا ڕۆدستەری نوێ تواناى فڕین و بازدانى هەیە

ئۆتۆمبێلەکە توانای بازدان و فڕینی کورتخایەنى هەیە لە ڕێگەی بزوێنەری مووشەکیی گازە ساردەکان بۆ خۆدەربازکردن لە مەترسییەکی کتوپڕ و هەنوکەیی.

17/10/2026
کەیتی زەکەریا، گوتەبێژە نوێیەکەی کۆشکی سپی

گوتەبێژە نوێیەکەی ترەمپ جەنگی "وشە" دژ بە چین هەڵدەگیرسێنێت

کەیتی زەکەریا کە لە سەرەتای ساڵانی 2010دا لە چین ژیاوە، لە چاوپێکەوتنێکی میدیایدا ئەزموونی خۆی لەو وڵاتە گێڕایەوە و گومانی لەو پێشبینیانە کرد کە دەڵێن، پەکین دەتوانێت لە ڕووی پێشکەوتنەوە واشنتن تێپەرێنێت و گوتی: "لە ساڵی 2016 ئەو بۆچوونە باو بوو کە چین لەسەر ڕێگەیە بۆ ئەوەی پێش ئەمریکا بکەوێت"، بەڵام ئەو گومانی لەو تێڕوانینە کرد و گوتی:"چینییەکان تەنانەت ئاودەستی گونجاویشیان نییە، چۆن دەتوانن ببنە وڵاتی پێشەنگی جیهان".

16/10/2026
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. فۆتۆ: AFP

ترەمپ: لەوانەیە ناچاربین چیای قوڵنگ لە ئێران بکەین بە ئامانج

لە دیمانەیێکیدا لەگەڵ کەناڵی 'نیوزماکس'، ترەمپ جەختی کردەوە کە چەکی ئەتۆمی دژ بە ئێران بەکارناهێنێت، جەختی لەوەشکردەوە، ئەمریکا دەیەوێت دڵنیابێت لەوەی ئێران هەرگیز نابێتە خاوەنی چەکی ئەتۆم، چونکە ئەگەر ئەو چەکە کوشندەیەیان دەستبکەوێت، بەکاریدەهێنن.

16/10/2026
ڤۆڵۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا، فۆتۆ: AFP

زێلێنسکی بۆ سەرکردەکانی ئەورووپا: 70 ملیار یۆرۆمان بۆ ساڵی داهاتوو پێویستە

زێلێنسکی لە وتارێکدا لە لووتکەی یەکێتیی ئەورووپا لە برۆکسل گوتی: "جەنگ لە ساڵی داهاتوودا 155 ملیار یۆرۆی تێدەچێت، لانیکەم 70 ملیار یۆرۆی دیکەمان پێویستە بۆ بەرگری و چەک" و داوای لە هاوپەیمانەکانی کرد، یارمەتییان بدەن بە دابینکردنی ئەو بڕە پارەیە بۆ ڕاگرتنی ڕووسیا.

16/10/2026