لە ژمارەیەک شاری فەرەنسا قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگەیێنرا
شێوە عومەر 2 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە:
- هەوڵەکان بۆ گەڕاندنەوەی ئاسایش و هێورکردنەوەی دۆخەکە لە فەرەنسا چڕکراونەتەوە.
- لە چەند شار و ناوچەیەک کۆتوبەندی کاتی لەسەر هاتووچۆی شەوانە و گردبوونەوە دادەنرێت.
- سەندیکاکان بەنیازن دووبارە خۆپیشاندانى فراوان ڕێکبخەن.
دەسەڵاتدارانى فەرەنسا قەدەغەکردنی هاتووچۆ و ڕێگری لە گردبوونەوەیان لە هەندێک لە ناوچەکانی پاریس و چوار شارى دیکە ڕاگەیاند، ئەمەش وەکو هەوڵێک بۆ هێورکردنەوەی دۆخی شارەکە دوای چەند ڕۆژێک لە ناسەقامگیری و توندوتیژی لەنێوان پۆلیس و خۆپیشاندەران.
قەدەغەکە بەگوێرەى پۆلیسی پاریس:
- قەدەغەکردنی هاتووچۆ لە کاتژمێر 11ـی شەوی دووشەممە، تاوەکو کاتژمێر 6ـی بەیانیی ڕۆژی سێشەممە، لە چەند گەڕەکێکی پایتەختدا جێبەجێ دەکرێت.
- لە کاتژمێر 8ـی ئێوارەی دووشەممە، تاوەکو کاتژمێر 6ـی بەیانیی سێشەممە، هەر خۆپیشاندان و گردبوونەوەیەک لەو ناوچانەدا قەدەغە دەبن.
نووسینگەی سێباستیان لێکۆرنۆ، سەرۆکوەزیرانی فەرەنسا:
- قەدەغەى هاتووچۆ لە کاتژمێر 8ـی ئێوارە تاوەکو 6ـی بەیانی لە ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە لە چوار شاری باکوور دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
- لە شارەکانى لیل، واتینى و دواى و دینان قەدەغەى هاتووچۆ دەبێت.
- قەدەغەى هاتووچۆ بە مەبەستی پاراستنی بازاڕ و دامەزراوە بازرگانییەکانە.
قەدەغەکردنەکان لەکاتێکدان ڕێکخەرانی خۆپیشاندانەکان داوای ئەوە دەکەن، شەممەی داهاتوو خۆپیشاندانی نوێ بکرێت.
زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:
شێوە عومەر
2 کاتژمێر پێش ئێستا