فەرەنسا شەوێکى دژوارى بەڕێکرد

یەسنا ئومێد 48 خولەک پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە

  • بە سەدان هەزار کەس هاتوونەتە سەر شەقامەکانی فەڕەنسا.
  • بە هۆی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی 1200 کەس دەستگیرکراون.
  • 150 پۆلیسى چالاکییە مەدەنییەکان و هێزە ئەمنییەکان برینداربوون.
  • خۆپیشاندانەکانی فەڕەنسا بەهۆی گرانی و تێچووی ژیانەوەیە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، فەڕەنسییەکان کاتێک لە خەو خەبەریان بووەوە، پاشماوەی پێکدادانی شەوی ڕابردووی نێوان پۆلیس و خۆپیشاندەرانیان بینی، کە دوێنێ و شەوی ڕابردوو خۆپیشاندەران هەرچییەکیان بەردەستکەوت شکاندیان و تاڵانی و کاولکارییەکی بەرچاو شارەکانی پاریس و لیۆن و چەندین شوێنی دیکەی ئەو وڵاتەی گرتەوە.


شەوى ڕابردوو فەڕەنسا کوڵا

  • خۆپیشاندانەکان تەنیا شەش مانگ بەر لەو هەڵبژاردنانەیە کە جێگرەوەی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا دیاری دەکات.
  • شارەوانیی پاریس ڕایگەیاند، هەموو شەقامەکانی پاریس تێکدراون.
  • بە تایبەت کاتێک دوێنێ گرووپێکی گەنج بە ماسکەوە چوونە سەر چەندین فرۆشگا و دووکان و بازاڕ.
  • سەرۆکوەزیرانی فەڕەنسا، سەرکۆنەی دروستبوونی گرژییەکانی کرد.
  • سەرۆکوەزیرانی فەڕەنسا: 1200 کەس دەستگیرکراون.
  • 150 ئەفسەری پۆلیس برینداربوون.

ئەم خۆپیشاندانانە کە پایتەختی فەڕەنسا و شارەکانی دیکەشی گرتوەتەوە بە تایبەت بەهۆی خراپیی دۆخی ژیان و درووستبوونی گرانی بوو، بە گوێرەی وەزیری ناوخۆی وڵاتەکە، 550 هەزار کەس بەشدار بوون، بەڵام ئەو یەکێتییانەی خۆپیشاندانەکانیان ڕێکخستبوو، ئاماژەیاندا بەوەی 800 هەزار کەس بەشداریی خۆیشاندانەکان بوون.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

ئێران لەبارەى خۆپیشاندانى خوێندکاران باڵیۆزی فەڕەنساى لە تاران بانگێشت کرد

دوێنێ لە تاران و ئەمڕۆ لە پاریس؛ باڵیۆزى ئێران لە فەرەنسا بانگهێشت کرا

خۆپیشاندانی خوێندکارانی ئامادەیی لە سەرتاسەری فەرەنسا بەردەوامە

یەسنا ئومێد

48 خولەک پێش ئێستا