ئێران لەبارەى خۆپیشاندانى خوێندکاران باڵیۆزی فەڕەنساى لە تاران بانگێشت کرد

ئارام یوسف 2 کاتژمێر پێش ئێستا
 خوێندکاران لە بەشێکی زۆری شارەکانی فەڕەنسا، ڕژاونەتە سەر شەقامەکان
خوێندکاران لە بەشێکی زۆری شارەکانی فەڕەنسا، ڕژاونەتە سەر شەقامەکان

پووختەى هەواڵەکە

  • وەزارەتی دەرەوەی ئێران، باڵیۆزی فەڕەنساى لە تاران بانگێشت کرد
  • وەزارەتی دەرەوەی ئێراننیگەرانیی خۆیان لەسەر وەڵامی تووندی حکومەتی ئەو وڵاتە لە دژی خۆپیشاندانی خوێندکاران پێگەیاند.

باڵیۆزی فەڕەنسا، ڕۆژى سێشەممە، 6ـى تشرینى یەکەم، بانگێشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کراوە، تاران مامەڵەی حکومەتی فەڕەنسای لەگەڵ ناڕەزایەتییەکانی خوێندکاران بە تووندوتیژی نابردووە و دەڵێت، پێشێلکاریی مەترسیداری مافەکانی مرۆڤ کراوە.


نیگەرانییەکانى تاران

  • وەزارەتی دەرەوەی ئێران، بیری حکومەتی فەڕەنسای هێناوە پابەندییەکانی لە بواری مافەکانی مرۆڤ جێبەجێ بکات.
  • وەزارەتی دەرەوەی ئێران: پاریس ڕێز لە مافە بنەڕەتییەکانی گەلی فەڕەنسا بگرێت.

ئەوە لە کاتێکدایە، ماوەی چەند ڕۆژێکە لەگەڵ دەستپێکردنی پڕۆسەی خوێندن، خوێندکاران لە بەشێکی زۆری شارەکانی فەڕەنسا، ڕژاونەتە سەر شەقامەکان و نیگەرانن لە خراپی خوێندنگەکان و کەمیی ژمارەی مامۆستا.

خوپیشاندانەکانی گرژی لێکەوتووەتەوە، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا، بەرەی چەپی ڕادیکاڵى بە تێکدانی دۆخەکە تۆمەتبار کرد.

زانیارى زیاتر بۆ تۆ

ترەمپ: ئەوەی لە فەرەنسا ڕوودەدات هۆکارەکەی ئیسلام و کۆچبەرانە

خۆپیشاندانی خوێندکارانی ئامادەیی لە سەرتاسەری فەرەنسا بەردەوامە

فەڕەنسا لەبەردەم ناڕەزایەتیدا؛ خوێندکاران شەقامەکانی پاریس دەهەژێنن

ئارام یوسف

2 کاتژمێر پێش ئێستا