1 کاتژمێر پێش ئێستا

نرخی 100 دۆلار لە ئێران 25.4 ملیۆن تمەنی تێپەڕاند

پاشەکشەی دراوی نیشتمانیی ئێران ئاستێکی نوێی تۆمارکردووە و بەهای 100 دۆلار 25 ملیۆن و 400 هەزار تمەنی تێپەڕاندووە، لە کاتێکدا توندبوونەوەی گەمارۆ دەریاییەکانی واشنتن و مەترسیی سەربازی بازاڕی دراوی ئەو وڵاتەی تووشی شڵەژان کردووە.

دووکانێکی زێڕنگەری لە هەرێمی کوردستان. فۆتۆ: حەمە سوور - کەناڵ8

نرخی زێڕ لە عێراق بە دۆلاری بازاڕی ڕەشەوە بەستراوەتەوە

دیاریکردنی نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، جیاواز لە هاوکێشە جیهانییەکان، بە پلەی یەکەم لەژێر کاریگەریی ڕاستەوخۆی نرخی دۆلارە لە بازاڕی ڕەشدا نەک نرخی فەرمیی بانکی ناوەندی. ئەم دۆخە بووەتە هۆی دروستبوونی کاریگەریی دوولایەنە لەسەر نرخەکان و گۆڕینی ڕەفتاری هاوڵاتییان لە کڕینی خشڵەوە بۆ پاشەکەوتکردنی زێڕی خاو بە مەبەستی پاراستنی سەرمایەکانیان.

22/09/2026
یەکێک لە دوکانە زێڕنگەرییەکان لە هەرێمی کوردستان. فۆتۆ: حەمە سوور - کەناڵ8

نرخی زێڕ دابەزی و مامەڵەکاران پێشبینی بەرزکردنەوەی سوود دەکەن

لەگەڵ کردنەوەی بازاڕە داراییەکاندا نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ بۆ نزمترین ئاستی لە 4 هەزار و 322 دۆلار دابەزی، پێش ئەوەی لە سنووری 4 هەزار و 350 دۆلار جێگیر ببێت. ئەم پاشەکشەیەی کانزا زەردەکە بەهۆی بەهێزبوونی پێنوێنی دۆلار و پێشبینیی بازاڕەکانە بۆ توندکردنەوەی سیاسەتی نەختینەیی لەلایەن یەدەگی فیدراڵیی ئەمریکاوە لە مانگی کانوونی یەکەمدا.

22/09/2026
بەهای دۆلار دوای بەرزبوونەوەیەکی پێوانەیی بۆ 158 هەزار دینار دابەزی. فۆتۆ: حەمەسوور - کەناڵ8

بەهای دۆلار دوای بەرزبوونەوەیەکی پێوانەیی بۆ 158 هەزار دینار دابەزی

لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی دوای بەزاندنی بەربەستی 160 هەزار دینار، بۆ خوار 158 هەزار دینار شکاوەتەوە و ڕێڕەوی بازاڕ پێچەوانە بووەتەوە. ئەم ئارامبوونەوەیە دوای زنجیرەیەک نادڵنیایی هات کە بەهۆی کەمکردنەوەی خستنەڕووی نەختینە بۆ گەشتیاران و دەنگۆی سزاکانی دوای 30ـی ئەیلوول دروست ببوو، بەڵام ئامادەکارییەکان بۆ سەردانی واشنتن هاوکێشەکەی گۆڕی.

21/09/2026
لۆگۆی هەژماری من

لە هەژماری منەوە قەرز بۆ کڕینی ئۆتۆمبێل و مۆبیلیات بەردەست دەبێت

دوای زیاتر لە سێ ساڵ و نیو لە پشتبەستن بە تەنیا ڕاکێشانی مووچە، پڕۆژەی هەژماری من بە فەرمی دەکەوێتە قۆناغی دابینکردنی قەرز و پێشینە بۆ فەرمانبەران. نووسینگەی سەرەکیی پڕۆژەکە ڕادەستکردنی دۆسیە کارگێڕییەکانی بە وەزارەتی دارایی یەکلاکردووەتەوە تاوەکو بانکە بەشداربووەکان پێش سەری ساڵ خزمەتگوزارییە دواکەوتووەکان ڕابگەیەنن. ئەم هەنگاوە بازاڕی دارایی هەرێمی کوردستان بەرەو سیستمی بێ کاش و بەکارهێنانی فراوانی ئامێرەکانی POS دەبات.

20/09/2026
بڕێک لە دینارى عێراقى. فۆتۆ: حەمەسوور - کەناڵ8

پێشینەکانی بانکە حکومییەکانی عێراق مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە

زانیارییەک کە بە کەناڵ8 گەیشتووە ئاشکرای دەکات، بێبەشکردنی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە 17 جۆری پێشینەی بانکە فیدراڵییەکان، جیاکارییەکی گەورەی دارایی لەنێوان فەرمانبەرانی عێراقدا دروستکردووە. لە کاتێکدا هاووڵاتییان لە ناوەڕاست و خوارووی عێراق بە ئاسانی دەستیان بە قەرزی نیشتەجێبوون و هاوسەرگیری دەگات، مووچەخۆرانی هەرێم لەم خزمەتگوزارییانە پەراوێزخراون. نەبوونی لقی بانکەکانی ڕەشید و ڕافیدەین لە شارەکانی هەرێم وەک بەربەستی سەرەکی لەبەردەم فەرمانبەراندا ماوەتەوە.

20/09/2026
دینار و دۆلار لە بازاڕی دراوی سلێمانی. فۆتۆ: حەمە سوور - کەناڵ8

بەهاى 100 دۆلار نزیکبووەتەوە لە خانەى 160 هەزار دینار

بەگوێرەی زانیارییەک، کە بە کەناڵ8 گەیشتووە، کەیفی خۆشناو، گوتەبێژی بازاڕی دراو لە هەولێر گوتی، دۆلار بەپێی پێویست لە بازاڕەکاندا بوونی هەیە، بەڵام بەهۆی زیادبوونی خواستی بازرگانان بۆ حەواڵەکردن، نرخی 100 دۆلار گەیشتووەتە 159 هەزار و 250 دینار.

19/09/2026