
ستاربەکس 250 لقی لە ئەمریکای باکوور دادەخات
مایک گرامس، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ستاربەکس، لە پەیامێکدا بۆ کارمەندانی کۆمپانیاکە ئاماژەى بەوەکردووە، دوای پێداچوونەوە بە تەواوی لقەکانیان لە ئەمریکای باکوور، ئەو ناوەندانەیان دیاری کردووە کە بەگوێرەى پێویست خزمەتگوزاریان پێشکەش بە کڕیاران نەکردووە، یان لە ئاستی داراییدا قازانجى ئەوتۆیان نەکردووە.
نرخى زێڕو زیو دابەزینى تۆمارکرد
یەک ئۆنسە زێڕ گەیشتە 4835 دۆلار
ئەمساڵ بیتکۆین 27%ـى بەهاکەى لەدەستداوە
نرخی زێڕ بە جێگیری ماوەتەوە
بڕی یەدەگی زێڕی عێراق گەیشتە 174 تۆن
نرخى یەک ئۆنسە زیو جیاوازییەکەى 450 دۆلارە لە نێوان نرخی ناوخۆیی و بۆڕسەی جیهانی
لە بۆڕسەی جیهانیدا، نرخی یەک ئۆنسە زیو بە 93.42 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت. سەرەڕای ئەوەی نرخی ئەم کانزایە بە ڕێژەی 1.49% دابەزیوە، بەڵام ئەم دابەزینە نەبووەتە هۆی دوورکەوتنەوەی وەبەرهێنەران، بەڵکو هێشتا خواستێکی بەردەوامی جیهانی لەسەر کڕینی زیو لە ئارادایە.
22/01/2026
بەهای بازاڕی زیو پێش ئێنڤیدیا کەوت؛ زێڕ بە 32 تریلیۆن دۆلار لە لوتکەدایە
لە گۆڕانکارییەکی نوێی بۆڕسەی جیهانیدا، زیو توانی پلەی دووەمی گەورەترین سەروەت و سامان لە جیهاندا بگرێت، هاوکات کۆمپانیای ئەلفابێتیش بەهۆی ململانێی کانزاکانی چین و ئەمریکا پێش ئەپڵ کەوتووە.
15/01/2026
چین هەناردەکردنی زیوى سنووردار کرد؛ تەنیا 44 کۆمپانیا رێگەیان پێدراوە زیو هەناردە بکەن
بازاڕی زیو لە کۆتاییەکانی ساڵی 2025 هەڵچوونی مێژووی بەخۆیەوە بینی، کە نرخی ئۆنسەیەکی 84 دۆلاری تێپەڕاند، هەرچەندە دواتر دابەزی بۆ نزیکەی 70 دۆلار، بەڵام لە ئاستی ساڵانە نرخەکەی 150٪ بەرزبووەوە.
01/01/2026
لە ماوەی 25 ساڵدا؛ نرخی زێڕ و مس چەندین هێندە بەرز بوونەتەوە
پێشخستنی پیشەسازییەکانی ژیریی دەستکرد و وزەی نوێبووەوە، لەگەڵ سیاسەتی باجەکانی ئەمریکا، وایکردووە لە ماوەی چارەکە سەدەیەکدا (25 ساڵ)، نرخی کانزاکان بازدانی مێژوویی بەخۆیانەوە ببینن.
20/12/2025
نرخى کیلۆیەک نزیکە لە 14 دەفتەر دۆلار
دوای داخستنی بۆرسەی ئاسیا، نرخی زێڕ لەسەر ئاستی جیهان و هەرێمی کوردستان بەرزبوونەوەی پێوانەیی تۆمار کرد و نرخی کیلۆیەک زێڕ لە 14 دەفتەر دۆلار نزیک بووەتەوە.
20/12/2025
پیشەسازیی تەکنەلۆجیا و ژیریی دەستکرد هۆکارە
نرخی کانزای مس لە بازاڕەکانی جیهاندا ژمارەی پێوانەیی تۆمار کرد و گەیشتە بەرزترین ئاستی مێژوویی، هۆکارەکەشی بۆ فراوانبوونی پیشەسازیی تەکنەلۆجیا و ژیریی دەستکرد دەگەڕێتەوە.
20/12/2025