یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 یەک ملیۆن دینارى تێپەڕاند

نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بۆرسەی جیهانیدا بەرزبوونەوەی بەرچاوی تۆمارکرد و گەیشتە 4,800 دۆلار.

هاوکات نرخی یەک کیلۆ زێڕ گەیشتووەتە 154,195 دۆلار، کە بەپێی نرخی بازاڕی دراو بەرامبەرە بە 15 دەفتەر و 40 وەرەقەی ئەمریکی.

نرخی مسقاڵێک زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەپێی عەیارەکان

لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، نرخی زێڕ هاوشێوەی بۆرسەی جیهانی ڕووی لە بەرزبوونەوە کردووە و نرخەکان بەم شێوەیەن:

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 1,100,000 دینارە.

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 1,000,000 دینارە.

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 885,000 دینارە.