4 کاتژمێر پێش ئێستا

هاکان فیدان لە بەغداد لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆبووەوە

فیدان لەگەڵ نزار ئامێدی، سەرۆککۆماری عێراق، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیران، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوە، هەیبەت حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران و بەشێکی دیکە لە بەرپرسانی عێراق کۆبووەوە.

لوما موسەوی: نرخی گۆشت و هێڵکە و خۆراک هەرزان دەبێت

لوما موسەوی، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بازرگانیی خۆراک ڕایگەیاندووە، وابڵاوکراوەتەوە گوایە باجی گومرگی سەر خۆراک هەڵگیراوە، بەڵام ڕاستییەکەی دواخستنی وەرگرتنی باجی گومرگییە، چونکە وەرگرتنی باجەکان بە یاسا پەسەندکراوە.

15/10/2026
14ـى ئایارى 2026 کاتى متمانەدان بە کابینەى زەیدى

وردەکارى دەنگدان لەسەر تەواوکردنى کابینەکەى زەیدى

بەگوێرەی کارنامەی دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە دانیشتنی ئەمڕۆدا دەنگ لەسەر ئەو نۆ وەزارەتە دەدرێت کە تاوەکو ئێستا پڕ نەکراونەتەوە و لە ماوەی ڕابردوودا بە وەکالەت بەڕێوەدەبران، پەرلەمانتار دیلان غەفوور بە کەناڵ8ـى گوت "تاوەکو شەوى ڕابردوو ناوى بەربژێرەکان نەهاتووە بۆ پەرلەمانتاران".

15/10/2026
کۆبوونەوەى عەلى فالح زەیدى، سەرۆکوەزیرانى عێراق و محەمەد بن سەلمان، شازادەى جێنشینى سعودیە

زەیدى دواى سەردانێکى چەند کاتژمێرى بۆ سعودیە گەڕایەوە بەغداد

لە چوارچێوەى سەردانەکانیدا بۆ وڵاتانى دراوسێ، عەلى زەیدى سەرۆکوەزیران سەردانى سعودیەى کرد.

14/10/2026
بڕێک لە دۆلاری ئەمریکی لە کاتی چاپکردندا

حەیدەر عەبودی: نرخی دۆلار لە بازاڕی ڕەش دەکرێتە 1550 دینار

حەیدەر عەبودی گوتەبێژی حکومەتی عێراق، ، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند،  کە حکومەت و بانکی ناوەندی پلانێکی داڕێژراویان هەیە بۆ گەیاندنی نرخی دۆلار لە بازاڕی ڕەش بە 1550دینار لە ماوەیەکی نزیکدا.

14/10/2026

کەناڵ8 ناوى بەربژێران بۆ وەزارەتە بەتاڵەکانى کابینەى زەیدى بڵاودەکاتەوە

بەگوێرەى بەدواداچوونەکانى ژوورى هەواڵى کەناڵ8، ناوى بەربژێرانى وەزارەتەکانى بەرگری، ناوخۆ و پلاندانان، خوێندنى باڵا و نیشتەجێبوون، وەرزش و لاوان و کاروبارى کۆمەڵایەتى و ڕۆشنبیرى یەکلایى کراونەتەوە، لەبارەى وەزارەتى کۆچ و کۆچبەران بەهۆى نەسازانى هەریەک لە فراکسیۆنى بابلیون و سۆیانا بەربژێرى وەزارەتەکە هێشتا یەکلایى نەکراوەتەوە.

14/10/2026

لە ڕەشاد بۆمبێکی چێندراو بە مەفرەزەیەکى سوپادا تەقییەوە و دوو ئەفسەر کوژران

لە سنووری شارۆچکەى ڕەشاد بۆمبێکی چێندراو بە سوپای عێراقدا تەقییەوە، بەگوێرەى زانیارییە سەرەتاییەکان دوو شەهید و سێ بریندار هەیە، یەکێک لەشەهیدەکان پلەی عەمیدە.

14/10/2026