حەیدەر عەبودی: نرخی دۆلار لە بازاڕی ڕەش دەکرێتە 1550 دینار
ئامێز عەباس 2 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەی هەواڵەکە
- حکومەتی عێراق و بانکی ناوەندی لەسەر نرخی دۆلار کۆبوونەوەیەکی گرنگیان کرد
- حەیدەر عەبودی: لە کۆبوونەوەکەدا ڕێککەوتوون لە ڕێگەی پلانێکەوە نرخی دۆلار لە بازاڕی ڕەش لە 1550 دیناردا جێگیر بکەن.
حەیدەر عەبودی گوتەبێژی حکومەتی عێراق، ، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، کە حکومەت و بانکی ناوەندی پلانێکی داڕێژراویان هەیە بۆ گەیاندنی نرخی دۆلار لە بازاڕی ڕەش بە 1550دینار لە ماوەیەکی نزیکدا.
گرنگترین خاڵەکانی لێدوانی گوتەبێژی حکومەتی عێراق بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی:
- عەبوودی ئاماژەی بەوە کرد، کە ئەم هەنگاوە پشت بە یەدەگێکی دارایی پێویست و مسۆگەر لە بانکی ناوەندی دەبەستێت، کە یارمەتیدەر دەبێت بۆ دابینکردنی پارەی بازرگانی دەرەکی و پێداویستییەکانی هاوردەکردن بە شێوەیەکی ئاسان.
- سەبارەت بەو حەواڵانەی کە پێش جێبەجێکردنی نرخی فەرمی ئێستا ئەنجامدراون، ڕوونیکردەوە کە پارەی پێویست لەسەر بنەمای نرخی پێشوو بۆ ڕاییکردنیان و جێبەجێکردنی پابەندبوونە داراییەکان دابینکراوە.
- ئەنجومەنی وەزیران لە دانیشتنی بیست و سێیەمی خۆیدا بڕیاریداوە بە بەخشینی ماددە خۆراکییەکان و دەرمانە هاوردەکراوەکان لە ڕسووماتی گومرگی، کە ئەم بڕیارەش لە 7ی تشرینی یەکەمی 2026وە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە لە ئێستا نرخی 100 دۆلار لە بازاڕەکانی عێراق و هەرێمی کوردستاندا لە دەوروبەری 167 هەزار دیناردایە و جێگیر نییە.
زانیاریی زیاتر بۆ تۆ
بانکی ناوەندیی عێراق: گۆڕانکاری لە نرخی دۆلار بە قازانجی پیشەسازیی ناوخۆییە
ئامێز عەباس
2 کاتژمێر پێش ئێستا