بانکی ناوەندیی عێراق: گۆڕانکاری لە نرخی دۆلار بە قازانجی پیشەسازیی ناوخۆییە
پووختەی هەواڵەکە
- بانکى ناوەندیی عێراق: گۆڕانکارى لە بەهاى دینار خزمەت بە ئابووریی نیشتمانی و هاوڵاتی دەکات.
- بانکى ناوەندیی عێراق: گۆڕانکارى لە بەهاى دینار پاڵپشتیی بەرهەمی نیشتمانی و پیشەسازیی ناوخۆیی دەکات.
- بانکى ناوەندیی عێراق: ڕێکارى نوێ دەگیرێتەبەر لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییان و سەقامگیریی دارایی.
ئەمڕۆ چوارشەممە 7ـى تشرینى یەکەم، بانکى ناوەندیی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەى بەوەداوە، له چوارچێوەی پابەندبوونی بانکی ناوەندیی عێراق و حکومەتی فیدراڵ بە بەدیهێنانی سەقامگیریی ئابووریی بەردەوام و پاڵپشت بە ئەحکامەکانی یاسای بانکی ناوەندی ژمارە (56)ـى ساڵی 2004ـى هەموارکراو، بانکی ناوەندی ڕایگشتی ئاگادار دەکاتەوە لە ڕۆژی چوارشەممە، 7ـى تشرینی یەکەمی 2026ەوە نرخی ئاڵوگۆڕی دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی دەگۆڕێت.
گۆڕانکارییەکانی نرخی دولار
- نرخی کڕینی دۆلار لە وەزارەتی دارایی 1,500 دینار بۆ هەر دۆلارێک دەبێت.
- نرخی فرۆشتنی دۆلار بە بانکەکان 1,510 دینار دەبێت بۆ هەر دۆلارێک.
- نرخی فرۆشتنی دۆلاری کاش بە هاوڵاتییان 1,520 دینار دەبێت بۆ هەر دۆلارێک.
بانکی ناوەندی عێراق:
- ئەم هەموارکردنەوە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ خزمەت بە ئابووریی نیشتمانی و هاوڵاتی دەکات.
- گۆڕانکارییەکان پاڵپشتیی بەرهەمی نیشتمانی و پیشەسازیی ناوخۆیی دەکات.
- ئاسانکاری بۆ کێبڕکێی دادپەروەرانەی کاڵا عێراقییەکان لە بازاڕەکاندا لەبەردەم بەرهەمە هاوردەکراوەکاندا.
- هانی فراوانکردنی کارگە و کۆمپانیا نیشتمانییەکان دەدات.
ئەوەش لە کاتێکدایە ، لەدوێنێوە و لەدوای ئەوەی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکرد ، نرخی فەرمی 100 دۆلار لە عێراق دەبێتە 150 هەزار ، بازاڕەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان هەژاوە و نرخەکان لە گۆڕانکارییەکی بەردەوامدان نرخی 100 دۆلار گەیشتووەتە نزیکەی 170 هەزار دینار.
زانیاریی زیاتر بۆ تۆ
نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن گەیشتە 184,800 تمەن
عێراق سیستمی "ئەسیکۆدا" جێبەجێ دەکات؛ گۆڕانکاریی گەورە لە باجی گومرگی و نرخی دۆلار دروست دەبێت
1 کاتژمێر پێش ئێستا