بانکى ناوەندى عێراق لە بارەى پێدانى دۆلار بە گەشتیاران بڕیارێکى دەرکرد

دانیار فاروق 2 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە

  • هەر گەشتیارێک داواى دۆلار بکات پێویستە ساڵانە لە شەش جار تێپەڕنەکات.
  • جێبەجێکردنى ئەم بڕیارە لە 18ـى تشرینى یەکەمى 2026ەوە کارى پێدەکرێت.

زانیارییەک گەیشتووەتە کەناڵ8، بانکى ناوەندى عێراق بڕیاریداوە، هەر گەشتیارێک کە گەشت دەکات بۆ دەرەوەى وڵات و داواى دۆلار دەکات بە نرخى بانکى ناوەندى، پێویستە ساڵانە لە شەش جار تێپەڕنەکات.


میکانیزمە نوێیەکەى بانکى ناوەندى:

  • بڕى پارەى تەرخانکراو بۆ گەشتیاران 2000 دۆلارە.
  • داواکردنى دۆلار لە ساڵێکدا نابێت لە شەش جار تێپەڕ بکات.
  • جێبەجێکردنى بڕیارەکە لە ڕۆژى یەکشەممەى هەفتەى داهاتوو دەبێت.
  • مەبەست لەم هەنگاوە ڕێکخستنەوەى پڕۆسەى بەدەستهێنانى دراوى بیانییە.
  • هاوکات دڵنیابوونەوەیە لە گەیشتنى دۆلار بە شایستەکان بەگوێرەى مەرجەکان.

ئەوە لە کاتێکدایە، ماوەی چەند ساڵێکە گەشتیاران لەسەرجەم فڕۆکەخانەکانی عێراق دۆلاریان بە نرخی فەرمی بانکی ناوەندی پێدەدرێت، کە 132هەزارە بۆ هەر 100 دۆلارێک و بەڵام گەشتیارانی هەردوو فڕۆکەخانەی جەلال تاڵەبانی لە سلێمانی و فڕۆکەخانەی هەولێری لێ بێبەشکراوە.

ئەو ڕێکارەی عێراق وایکردبوو بەشێکی زۆری گەشتیاران و عومرەکارانی هەرێمی کوردستان ڕوو لە فڕۆکەخانەکانی دیکەی عێراق بکەن بۆ گەشتکردن.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

دۆلار بە نرخی فەرمی لە فڕۆکەخانەکان دابەش دەکرێت

دانیار فاروق

2 کاتژمێر پێش ئێستا