دۆلار بە نرخی فەرمی لە فڕۆکەخانەکان دابەش دەکرێت و بودجەی 2027 یەکلایی دەبێتەوە

ئامێز عەباس 2 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەندامانی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایانگەیاند، لەمەولا دۆلار بە نرخی فەرمی لە فڕۆکەخانەکان دەدرێتە گەشتیاران و  پشکی بودجەی هەرێمی کوردستانیش لە  2027 یەکلایی بووەتەوە.

ڕێبوار کەریم ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، بڕیاردراوە لەمەولا دۆلار بە نرخی فەرمی لە سەرجەم فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان بدرێتە گەشتیاران ...

هاوکات دیلان غەفوور ئەندامى لیژنەى دارایی لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق بەکەناڵ8ـى ڕاگەیاند، پشکى هەرێمى کوردستان لە بودجەى 2027 بە 12.7 جێگیرکراوە و 100 دۆلاریش بەرامبەر بە 150 هەزار دینار دیاریکراوە

 نوێدەکرێتەوە...

ئامێز عەباس

2 کاتژمێر پێش ئێستا