بەغداد بۆ خولی 52یەمینی ڕێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی ئامادەیە؛ نوێنەری 55 وڵات کۆدەبنەوە

ئارام یوسف 1 کاتژمێر پێش ئێستا
دیمەنی چەند شەقامێکی پر لە ئۆتۆمبێل لە شاری بەغداد
دیمەنی چەند شەقامێکی پر لە ئۆتۆمبێل لە شاری بەغداد

پووختەی هەواڵەکە

  • گوتەبێژی ڕێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی ڕایگەیاند، ئامادەکاریی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ڕێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی لە بەغداد  کۆتاییهاتووە.
  • حەسەنین کامیل: 55 وڵات و زیاتر لە 40 ڕێکخراو بەشداری کۆبوونەوەکان دەکەن

حەسەنین کامیل لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند، سەرجەم ئامادەکارییەکانی بەڕێوەچوونی خولی 52یەمین ئەنجوومەنی وەزیرانی وڵاتانی هاریکاریی ئیسلامی کۆتاییهاتووە، نوێنەری 55 وڵات و زیاتر لە 40 ڕێکخراو بەشداریی تیادا دەکەن.


 گوتەبێژی خولی 52ی ئەنجوومەنی وەزیرانی دەرەوەی ڕێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی:

  • ليژنەی حکومی تەواوی پێداویستییەکانی میوانداریکردنی کۆبوونەوەکانی خولی 52ی ڕێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی بە ئەنجام گەیاندووە.
  • پلانێکی گشتگیر  دانراوە  میوانداریکردنی شاندەکان و گواستنەوەیان بۆ شوێنی تایبەت بە مانەوەیان بەگوێرەى پرۆتۆکۆلەکان لەخۆ دەگرێت.
  • بەگوێرەى پلانەکە، شاندە میوانەکان دەبرێنە شوێنە مێژوویی و ئاینییەکانی وەک کازمییە، ئەعزەمییە، سەنتەرە بازرگانییەکان و ناوچەکانی بەغداد بۆ پێناسەکردنی میراتی شارستانی و مێژوویی بەغداد و ئاشناکردنیان بە میوانان.
  • 55 دەوڵەتی ئەندام و چاودێری ڕێکخراوەکە ئامادەییان پیشانداوە بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکان.
  •  هاوشانی وڵاتانی ئەندام ژمارەیەک میوان بەشداری کۆبوونەوەکان دەکەن، لە پێش هەموویانەوە جێگری ئەمینداریی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان دکتۆرە ئەمینە محەممەد لەگەڵ نوێنەری زیاتر لە 40 ڕێکخراوی ناحکومی.

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی دەرەوەی ڕێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی، ڕۆژانی 17 و 18ی ئەم مانگە لە بەغداد بەڕێوەدەچێت.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

ئێران داوای کۆبوونەوەی رێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی دەکات

ئارام یوسف

1 کاتژمێر پێش ئێستا