کەناڵ8 ناوى بەربژێران بۆ وەزارەتە بەتاڵەکانى کابینەى زەیدى بڵاودەکاتەوە
شۆڕش محەمەد 4 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- کابینەى عەلى زەیدى لە 23 وەزارەت پێکهاتووە.
- لە 14ـى ئایارى 2026 متمانە بە 14 وەزیر دران.
- ئەو کات لە ئەنجوومەنى نوێنەران دەنگدان لەسەر بەربژێرانى 9 وەزارەت دواخرا.
بەگوێرەى بەدواداچوونەکانى ژوورى هەواڵى کەناڵ8، ناوى بەربژێرانى وەزارەتەکانى بەرگری، ناوخۆ و پلاندانان، خوێندنى باڵا و نیشتەجێبوون، وەرزش و لاوان و کاروبارى کۆمەڵایەتى و ڕۆشنبیرى یەکلایى کراونەتەوە، لەبارەى وەزارەتى کۆچ و کۆچبەران بەهۆى نەسازانى هەریەک لە فراکسیۆنى بابلیون و سۆیانا بەربژێرى وەزارەتەکە هێشتا یەکلایى نەکراوەتەوە.
ناوى بەربژێران:
- وەزیرى بەرگری، نایف شممەرى، عەلى ئەعرەجى، تەڵاڵ جبورى لە هاوپەیمانیى حەسم- سووننە.
- وەزیرى ناوخۆ، یاسر سخەیل مالیکى لە دەوڵەتى یاسا- پیکهاتەى شیعە.
- وەزیرى پلاندانان، محەممەد عەلى نعێمى لە هاوپەیمانیى عەزم- سووننە.
- وەزیرى خوێندنى باڵا، حەیدەر بەها حەسەنى لە دەوڵەتى یاسا - شیعە .
- وەزیرى نیشتەجێبوون، ڕێباز حەملان و بناس دۆسکى لە پارتى- کورد.
- وەزیرى وەرزش و لاوان، سەفا کەنانى لە ڕەوتى حیکمە- شیعە.
- وەزیرى کاروبارى کۆمەڵایەتى، سەید محەممەد موسەوى لە سادیقون-شیعە.
- وەزیرى ڕۆشنبیرى، زەید ئەلحەماد لە هاوپەیمانیى عەزم- سووننە.
- وەزیرى کۆچ و کۆچبەران لەنێوان بابلیۆن–سۆیانا-کریستیان یەکلایى نەکراوەتەوە.
زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:
تەواوکردنى کابینە وزارییەکە؛ بە جیا نزار ئامێدى و زەیدى و مالیکى و سوودانى کۆکردەوە
شۆڕش محەمەد
4 کاتژمێر پێش ئێستا