تەواوکردنى کابینە وزارییەکە؛ بە جیا نزار ئامێدى و زەیدى و مالیکى و سوودانى کۆکردەوە
کەناڵ8 1 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- نزار ئامێدى و عەلى زەیدى جەختیانکردەوە لە گرنگیی تەواوکردنى کابینەى حکومەت.
- سوودانى و مالیکى جەختیانکردەوە لە گرنگیی تەواوکردنى کابینەى حکومەت.
- لە کۆبوونەوەکان گفتوگۆ لەسەر تەواوکردنى پێکهاتەى حکومەت و بەرنامەى چاکسازیی کرا.
- جەخت لە بەهێزکردنى دەسەڵات دەوڵەت کرایەوە.
بە گوێرەى ڕاگەیێنراوێکى نوسینگەى ڕاگەیاندنى سەرۆککۆمارى عێراق، لە کۆبوونەوەکە جەخت لە جێبەجێکردنى ئەو بەرنامە چاکسازییە کراوەتەوە کە حکومەت دەستیپێکردووە، لەگەڵ پەرەپێدانى پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەو وڵاتانەى دۆستى عێراقن بە ئامانجى پەرەپێدانى ئابوورى عیراق و ڕەخساندنى هەلى کار بۆ عێراقییەکان. هاوکات محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکى هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان لەگەڵ نوورى مالیکى سەرۆکى هاوپەیمانیی دەوڵەتى یاسا کۆبووەتەوە و تاوتوێى پەرەسەندنەکانى دۆخى سیاسیی وڵات و لێکەوتەکانى ئاڵۆزییەکانى ناوچەکەیان کرد.
تەوەر و ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکانى ئامێدى و زەیدى و سوودانى و مالیکى:
- جەختکراوەتەوە لە گرنگیی تەواوکردنى کابینەى حکومەت.
- بەهێزکردنى دەسەڵاتى دەوڵەت و دامەزراوەکانى.
- تەواوکردنى ڕێڕەوى ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان.
- یەکخستنى گوتار و دیدگاى نیشتمانى.
- زاڵکردنى دیالۆگ و لێکتێگەیشتن لە نێوان تەواوى لایەنەکان بۆ تێپەڕاندنى ئاڵنگاریی و قەیرانەکان و گرەنتیی سەقامگیریی سیاسى.
- جەخت لە هەوڵەکان کراوەتەوە بۆ ڕووبەڕووبونەوەى مەترسییەکان لە بوار و کەرتە جیاوازەکان.
- پەرەپێدانى پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەو وڵاتانەى دۆستى عێراقن بە ئامانجى پەرەپێدانى ئابوورى عیراق و ڕەخساندنى هەلى کار بۆ عێراقییەکان.
لە کۆبوونەوەکەى نێوان سوودانى و مالیکى، سوودانى جەختیکردووەتەوە لەوەى قۆناغى داهاتوو دەخوازێت هەماهەنگى و هاریکاریی نێوان هێزەکانى چوارچێوەى هەماهەنگى بەردەوام بێت و بەرژەوەندییە باڵاکانى عێراق بخرێنە سەروو هەموو بەرژەوەندییەکان و پاڵپشتیکردنى حکومەت بۆ دەستبەرکردنى داخوازییەکانى هاوڵاتییان.
هەروەها نوورى مالیکى دووپاتیکردەوە لە پاڵپشتیی هەوڵەکانى بەهێزکردنى سەقامگیریی سیاسى و ئەمنى و گرنگیی یەکخستنى دیدگاى نێوان هاوبەشەکانى نیشتمان بۆ بەردەوامبوون لە بونیادنانەوە و ئاوەدانکردنەوە.
زانیارى زیاتر بۆ تۆ
عەلی زەیدی: لە تەواوکردنی کابینەی حکومەت نزیکین
چوارچێوەی هەماهەنگی هەوڵی پڕکردنەوەی وەزارەتە بەتاڵەکانی کابینەی زەیدی خێراتر دەکات
کەناڵ8
1 کاتژمێر پێش ئێستا