سەرۆککۆماری عێراق بانگهێشتنامەیەکی فەرمی لە سەرۆکی سووریاوە پێدەگات

شۆڕش محەمەد 1 کاتژمێر پێش ئێستا
نزار ئامێدى، سەرۆککۆمارى عێراق  ئەسعەد شەیبانى، وەزیرى دەرەوەى سووریا
نزار ئامێدى، سەرۆککۆمارى عێراق ئەسعەد شەیبانى، وەزیرى دەرەوەى سووریا

پووختەی هەواڵەکە

  • نزار ئامێدى، سەرۆککۆمارى عێراق لە کۆشکى بەغداد پێشوازیى لە ئەسعەد شەیبانى، وەزیرى دەرەوەى سووریا کرد.
  • لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانى نێوان عێراق و سووریا و چۆنیەتى پەرەپێدانى کراوە.
  • تاوتوێى بەرەوپێشچوونەکانى دۆخى هەنووکەیى ناوچەکە و جیهانى عەرەبى کراوە.

نووسینگەى ڕاگەیاندنى سەرۆکایەتیى کۆمار ڕاگەیێنراوێکى لەبارەى کۆبوونەوەکە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە، سەرۆککۆمار جەختى لەسەر گرنگى بەرەوپێشچوونى پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و گەشەپێدان بە میکانیزمەکانى هەماهەنگى و بەردەوامى لەنێوان هەردوو وڵات لە بوارە ئەمنی و ئابوورییەکان و هەماهەنگى لە پاراستنى سنوورە هاوبەشەکان، کردەوە.


ڕاگەیێنراوەکەى سەرۆکایەتیى کۆمار:

  • سەرۆککۆمار باسى لە گرنگى ئەنجامدانى خولى 52ـى وەزیرانى دەرەوەى وڵاتانى ئەندامى ڕێکخراوى هاریکاریی ئیسلامى لە شارى بەغداد، کرد.
  • جەختیشى لەسەر ئەوە کردەوە، پێویستە ئەم کۆبوونەوانە بخرێنە خزمەتى قەیرانە مرۆییەکان و ئەو دۆسیانەى کە پەیوەستن بە ژیانى گەلانى ئیسلامى و دۆزینەوەى ڕێگە چارەى گونجاو بۆیان.
  • لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆککۆمار داوایەکى فەرمى لە ئەحمەد شەرع، سەرۆکى سووریاوە پێگەیشت بۆ سەردانیکردنى سووریا و سەرۆککۆمارى عێراقیش سوپاس و پێزانینى خۆى بۆ ئەو بانگهێشتکردنە دەربڕى.
  • وەزیرى دەرەوەى سووریا سوپاسى هەڵوێستەکانى عێراقى کرد لە بوارى پشتیوانییکردن لە پرسە عەرەبییەکان.
  •  شەیبانی جەختى لەسەر پەرۆشى وڵاتەکەى کردەوە بۆ پەرەدان بەو پەیوەندییە دووقۆڵییانە و فراوانکردنى ئاسۆى هەماهەنگى لەگەڵ عێراق.

عێراق و تورکیا

هەر ئەمڕۆ نزار ئامێدی، سەرۆککۆماری عێراق لە بەغداد لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە و تاوتوێی پەیوەندیی دوو قۆڵیی نێوان هەردوو وڵات و پەرەپێدانیان لە ئاستە جیاوازەکان کرد، بەوجۆرەی کە خزمەت بە بەرژەوەندیی هەردوولا دەکات.

پرسە هەرێمییەکان، پاشهات و ئاڵنگارییەکان، بەشێک بوون لە گفتوگۆکانی نێوان نزار ئامێدی و هاکان فیدان.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

بە سەرپەرشتیی ئەمریکا؛ عێراق و سووریا ڕێککەوتنی زیندووکردنەوەی بۆری نەوتی کەرکوک - بانیاس واژۆ دەکەن

شۆڕش محەمەد

1 کاتژمێر پێش ئێستا