دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە بەغداد بیسترا

ئامێز عەباس 2 کاتژمێر پێش ئێستا
تەقینەوەی لە بەغداد
تەقینەوەی لە بەغداد

پووختەی هەواڵەکە

  • حەشدی شەعبی: کۆگایەکی تەقەمەنی لەکارکەوتوو لەناو یەکێک لە بنکەکەمان تەقییەوە
  • حەشدی شەعبی: لە ڕووداوەکەدا پێنج ئەنداممان بە سوکی برینداربوون.

دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە بەغداد بیسترا، دەستەى حەشدی شەعبیش دەڵێت: کۆگایەکی تەقەمەنی لەکارکەوتوو لەناو یەکێک لە بنکەکەیان تەقیوەتەوە بەبێ ئەوەی تاوەکو ئێستا هیچ زیانێکی گیانی هەبێت.

ڕووداوەکە چۆن بووە؟

  • پەیامنێرى کەناڵ8 گوتی، دەنگی تەقیینەوەکە لە ناوچەى سەبع ئەبکار لە باکوورى بەغداد بیستراوە کە دەکەوێتە باکوورى شارى بەغداد لە بەرى ڕەسافەوە کە ناوچەیەکى نیشتەجێبوونە.
  • دەستەى حەشدی شەعبی لە ڕاگەیێنراوێکدا بڵاویکردەوە، کۆگایەکی تەقەمەنی لەکارکەوتوو لەناو یەکێک لە بنکەکەیان لە ڕۆژهەڵاتی بەغداد تەقییەوە.
  • دەستەى حەشدی شەعبی: تەقینەوەکە تاوەکو ئێستا هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و تەنیا پێنج کەس برینداربوون.
ئامێز عەباس

2 کاتژمێر پێش ئێستا