لوما موسەوی: نرخی گۆشت و هێڵکە و خۆراک هەرزان دەبێت

ئارام یوسف 2 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە

  • وەزارەتی بازرگانیی عێراق: لە هەفتەی داهاتووەوە نرخی گۆشت و مریشک و هێلکە دادەبەزێت.
  •  دواخستنی وەرگرتنی باجی گومرگی، هۆکارە بۆ دابەزینی نرخی خۆراک.
  • لوما موسەوی: باجی گومرگی هەڵنەگیراوە بەڵکو وەرگرتنی دواخراوە

لوما موسەوی، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بازرگانیی خۆراک ڕایگەیاندووە، وابڵاوکراوەتەوە گوایە باجی گومرگی سەر خۆراک هەڵگیراوە، بەڵام ڕاستییەکەی دواخستنی وەرگرتنی باجی گومرگییە، چونکە وەرگرتنی باجەکان بە یاسا پەسەندکراوە.


بڕیارەکانى وەزارەتى بازرگانى عێراق:

  • ڕێگەپێدان بە هاوردەکردنی خۆراک و ئاژەڵی زیندوو و مریشک و هێڵکە، بەبێ باجی گومرگی.
  • بەشێوەیەکی بەرچاو دەبێتە هۆکاری دابەزینی نرخی خۆراک، هێلکە و مریشک و گۆشتی سوور.
  • پێناسی گومرگی پێشتر لەسەر ئاژەڵ 13.5% بووە.
  • لابردنی ئەو باجە دەبێته هۆکاری کەمبوونەوەی نرخی گۆشت لە تەواوی پارێزگاکان.
  • دابەزینی بەرچاو لەو هایپەر مارکێتانە تۆمار دەکات، کە بەشێوەیەکی هاوبەشی بەڕێوەدەبرێن لە نێوان حکومەت و کەرتی تایبەتدا.
  • نرخی تەبەقێک هێڵکە لەو هایپەرە مارکێتانەی حکومەت سەرپەرشتییان دەکات، ئێستا بە 5500 دینارە، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا نرخەکان دابەزینی زیاتر تۆمار دەکەن.
  • بڕیاری لابردنی باجی گومرگی، مریشک، گۆشت و هێڵکە دەگرێتەوە.
  • بەبێ ئەوەی هیچ زیانێک بە هاوڵاتییان بگات، سەرجەم خاوەن کارەکان پابەند دەکرێن بەنرخی گونجاو کەلوپەل بفرۆشن.
  • لە کاتی بوونی سکاڵادا، ڕێکاریان لە دژ دەگیرێتەبەر.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

بڕیارێکى دیکەى زەیدى؛ گومرگ لەسەر خۆراک و دەرمان هەڵگیرا

ئارام یوسف

2 کاتژمێر پێش ئێستا