لە ڕەشاد بۆمبێکی چێندراو بە مەفرەزەیەکى سوپادا تەقییەوە و دوو ئەفسەر شەهیدبوون

کەناڵ8 1 کاتژمێر پێش ئێستا
فۆتۆ؛ ئەرشیف
فۆتۆ؛ ئەرشیف

پووختەى هەواڵەکە

  • چالاکییەکانى داعش لە ناوچەکانى سنوورى پارێزگاى کەرکووک زیادیانکردووە.
  • سوپاى عێراق چەند ڕۆژێکە کێوماڵى ناوچەکانى دەستپێکردووە.
  • جموجووڵەکانى داعش دواى کشانەوەى هاوپەیمانان زیادیکردووە.

زانیاریى ئەوە بە کەناڵ8 گەیشت، کە کاتژمێر 9 و 10 خولەکى بەیانیى ئەمڕۆ بۆمبێکى چێندراو بە یەکەى پەیوەندییەکانى فیرقەى 11ـى سوپاى عێراق تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە دوو ئەفسەر شەهیدبوون و سێ سەربازیش بریندار بوون.


چى ڕوویدا؟

  • هێزە ئەمنییەکان کێوماڵى ناوچەى دۆڵى زەغیتونیان لە نزیک شارەدێى ڕەشاد کردووە.
  • بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکی سەر بە یەکەی پەیوەندییەکانی فیرقەی 11ـی تەقییەوە.
  • عەمید ئاهات یاسر خدر، فەرماندەی یەکەکە و ڕائید معتەز شەهید عەباس شەهیدبوون.
  • سێ سەرباز برینداربوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

تەقینەوەى ئەم بۆمبە دواى ئەوە دێت، دوێنێ هێزی ئاسمانی سوپای عێراق لە وادی زاغیتون لە نزیک گوندی عەواشیرە حەشارگەکانی داعشی بۆردوومان کرد.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ

فڕۆکەی ئێف16 پاشماوەکانی داعشى لە سنووری حەمرین بۆردومانکرد

کەناڵ8

1 کاتژمێر پێش ئێستا