فڕۆکەی ئێف16 پاشماوەکانی داعشى لە سنووری حەمرین بۆردومانکرد
کیژان مەحمود 51 خولەک پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- فڕۆکەی ئێف16 پاشماوەکانی داعشى لە سنووری حەمرین بۆردومانکرا.
- مەبەست لە بۆردومانەکە بۆ پاککردنەوەى ناوچەکەیە لە پاشماوەکانى داعش.
- لە هێرشەکەدا مۆڵگەکانى داعش بەتەواوی لە ناوبراوە.
لە ڕاگەیێنراوێکدا شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق بڵاویکردووەتەوە، هەوڵەکانیان بۆ پاککردنەوەی نیشتمان لە تیرۆر و بەگوێرەی زانیاری ورد و هەواڵگیری لە دەزگای هەواڵگیری بۆ بەدواداچوونی پاشاوەکانی تیرۆر هێرشی ئاسمانی ئەنجامدراوە و مۆڵگەکانى داعش لە سنوورى حەمرین بۆردومانکران بۆ پاککردنەوەى ناوچەکە لە پاشماوەکانی داعش.
چۆنێتى بۆردومانەکە
- بە هەماهەنگی لەگەڵ نووسینگەی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان لە ڕێگەی فڕۆکەی ئێف-16ـەوە دوو هێرشی ئاسمانی ئەنجامداوە.
- مەبەست لە بۆردومانەکە بۆ نەهێشتنی پاشماوەکانی داعش لەناوچەی حەمرین لە دیالە.
- لە هێرشەکەدا مۆڵگەکانى داعش بەتەواوی لەناوبراوە.
- شانەی ئەمنی عێراق: بەردەوام دەبن لە ئەنجامدانی هێرشەکانیان بۆ نەهێشتنی تیرۆر و دابینکردنی ژینگەیەکی ئاسایش و سەقامگیری لەسەرانسەری نیشتمان.
بۆردومانکردنى مۆڵگەکانى داعش لە حەمرین، لە دواى 12 ڕۆژدێت لە کشانەوەى هێزەکانى هاوپەیمانان لە عێراق و هەرێمى کوردستان، ناوە ناوە چەکدارانى داعش لە ناوچە جیاوازەکان هێرش دەکەنە سەر هێزە عێراقى و کوردییەکان و هەندێک جار قوربانى لەنێو ڕیزەکانى هێزە عێراقییەکان لێدەکەوێتەوە.
زانیاریی زیاتر بۆ تۆ
کیژان مەحمود
51 خولەک پێش ئێستا