لە حەویجە هێرشکرایە سەر فەوجی دووی لیوای 61ـی حەشدی شەعبی
پووختەى هەواڵەکە
- لە هەمان ناوچەى هێرشەکەى ڕۆژى دووشەممە، لە حەویجە هێرشکرایە سەر فەوجی دووی لیوای 61ـی حەشدی شەعبی.
- پەیامنێری کەناڵ8: هێرشەکە هیچ زیانێکى گیانى نەبووە و تەنیا زیانى ماددى هەبووە.
سەرچاوەیەک، لە لیوای 61ـی حەشدی شەعبی، بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، ئامادەباشیان هەبووە و چاوکراوەبوون بۆ وەڵامدانەوەى هێرشەکە. دەشڵێت: هێرشەکە زیانى بە کامێراى حەرارى گەیاندووە و دواتر هێزێکیان دواى چەکدارەکان کەوتوون.
هێرشى یەکەم
ڕۆژى دووشەممەى ڕابردوو، بەهەمانشێوە لە حەویجە هێزێکى داعش هێرشى کردە سەر ڕەبیەیەکى هێزەکانى پۆلیسى فیدڕاڵی و لە هێرشەکەدا ڕێپێدراوێکی پۆلیس کوژرا بە ناوی (بەکر ماجید لامی) و چوار پۆلیسى دیکەش بریندار بوون.
سەعدون جاسم، قایمقامى شارۆچکەى حەویجە بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، هێرشەکە لەلایەن ژمارەیەک چەکداری داعشەوە ئەنجامدراوە و هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنى ڕووداوەکە و دەستیان کردووە بە لێکۆڵینەوە.
کشانەوەى هاوپەیمانان لە عێراق
هێرشەکە هاوکاتە لەگەڵ کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتى لە عێراق بەگوێرەى ئەو ڕێککەوتنەى کە حکومەتى عێراق لەگەڵ ئەمریکا هەیبوو کە لە ڕۆژى 30ـى ئەیلوولى 2026 پڕۆسەى کشانەوەکە جێبەجێ کرا.
زانیارى زیاتر بۆ تۆ
52 خولەک پێش ئێستا