لە هێرشێکى داعشدا پۆلیسێک لە حەویجە کوژرا
کەناڵ8 54 خولەک پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە:
- داعش هێزێکى پۆلیسى لە حەویجە بە ئامانج گرت.
- هێرشەکە چەند ڕۆژێک دواى کشانەوەى هاوپەیمانان دێت.
سەعدون جاسم، قایمقامى شارۆچکەى حەویجە بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، ژمارەیەک چەکداری داعش هێرشیان کردە سەر ڕەبیەیەکى هێزەکانى پۆلیسى فیدراڵ و لە ئەنجامى هێرشەکەدا پۆلیسێک کوژرا.
زانیاریى لەبارەى هێرشەکەوە:
- فەوجى سێى لیواى نۆى پۆلیسى فیدراڵى لە ناوچەى دەنادیش، کەرتی بورغلیە کراوتە ئامانج.
- ڕێپێدراوێکی پۆلیس بە ناوی بەکر ماجید لامی کوژراوە.
- چوار پۆلیسى دیکەش بریندار بوون.
- لە هێرشەکەدا کامێرای حەراری ئەو هێزە کراوەتە ئامانج.
- چوار کامێراى هێزەکە تێکشێنراون.
هێرشەکە دواى پێنج ڕۆژ لە کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق و هەرێمى کوردستان دێت.
زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:
دەزگای ئاسایش: گرووپێکی داعشى سەر بە ویلایەتی کوردستانمان هەڵوەشاندەوە
کەناڵ8
54 خولەک پێش ئێستا