هەوڵى فرۆشتنى دوو منداڵ پوچەڵکرایەوە
ئارام قەرەداغی 2 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- دەزگاى ئاسایشى نەتەوەیی عێراق هەڵوەشاندنەوەى دوو تۆڕى بازرگانیکردن بە مرۆڤى ڕاگەیاند.
- هەوڵى فرۆشتنى دوو منداڵ پوچەڵکرایەوە.
- هەردوو منداڵەکە تەمەنیان یەک ڕۆژ بووە.
دەزگاى ئاسایشى نەتەوەیی عێراق ڕایگەیاند، لەسەر بنەماى زانیاریى وردى هەواڵگرى و چاودێریى مەیدانى، لە پاش وەرگرتنى ڕەزامەندیى دادوەر، مەفرەزەکانیان دوو چالاکیى سەرکەوتوویان ئەنجامدا و تێیدا دوو تۆڕى بازرگانى بە مرۆڤ هەڵوەشێنرایەوە و پلانى فرۆشتنى دوو منداڵیش پوچەڵکرایەوە.
ڕاگەیێنراوى دەزگاى ئاسایشى نیشتمانیی عێراق:
- لە پارێزگاى زیقار لە پاش دانانى بۆسەیەک توانیویانە چوار کەس دەستگیر بکەن.
- هەوڵیانداوە منداڵێکى یەک ڕۆژە بفرۆشن.
- لە بەغدادیش پێنج کەس دەستگیرکران.
- بەهەمان شێوە هەوڵیانداوە منداڵێکى تەمەن یەک ڕۆژە بفرۆشن.
ئەوە لە کاتێکدایە، بە گوێرەى یاسا لە عێراق کڕین و فرۆشتنى مرۆڤ و پارچەکانى جەستەى مرۆڤ قەدەغەکراوە و سزاى قورس بۆ هەر کەسێک دانراوە کە ئەمجۆرە کارانە بکات.
زانیاریی زیاتر بۆ تۆ
ئاسایشى نیشتمانیى عێراق باندێکى ماددەى هۆشبەرى لە ئەنبار هەڵوەشاندەوە
ئارام قەرەداغی
2 کاتژمێر پێش ئێستا