ئاسایشى نیشتمانیى عێراق باندێکى ماددەى هۆشبەرى لە ئەنبار هەڵوەشاندەوە

شۆڕش محەمەد 2 کاتژمێر پێش ئێستا
لۆگۆی  دەزگای ئاسایشیی نیشتمانیی عێراق
لۆگۆی دەزگای ئاسایشیی نیشتمانیی عێراق

پووختەی هەواڵەکە:

  • ئاسایشى نیشتمانیى عێراق 50 کەسى ناو باندێکى ماددەى هۆشبەرى دەستگیر کرد.
  • دەستگیرکردنی ئەندامێکی باندە  بە مادەی هۆشبەرەوە سەرەداو بووە بۆ دەستگیرکردنی ئەندامەکانی دیکەش. 

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق هەڵوەشاندنەوەی باندێکی گەورەی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان و دەستگیرکردنی 50 تۆمەتباری لە پارێزگای ئەنبار ڕاگەیاند.


ڕاگەیێنراوی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی

دەزگاکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە کە ئۆپراسیۆنەکە دوای بەدواداچوونێکی وردی هەواڵگری و چاودێریکردنی جوڵەی ئەندامانی باندەکە دەستی پێکردووە و پاشان بە وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەر، مەفرەزەکانی ئاسایش توانیویانە یەکێک لە ئەندامانی باندەکە لە کاتی تاوانەکەدا دەستگیر بکەن کە بڕێک ماددەی هۆشبەری پێبووە و ئامادەی کردبوو بۆ بڵاوکردنەوە.

دەستگیرکردنی یەکەم تۆمەتبار

  • بە دەستگیرکردنی یەکەم ئەندامی باندەکە بازنەی لێکۆڵینەوەکان فراوانتر بوون
  • چەند بۆسەیەکی یەک دوای یەک دانراوە بۆ دەستگیرکردنی ئەندامانی دیکەی باندەکە
  • دەستگیراوە بەسەر کارگەیەکی دروستکردنی مادەی هۆشبەردا



بەگوێرەى ڕاگەیێنراوەکە، دوای دەستگیرکردنی یەکەم تۆمەتبار، بازنەی لێکۆڵینەوەکان فراوانتر کراوە و لە چەند بۆسەیەکی یەک لە دوای یەکدا سەرجەم ئەندامانی دیکەی باندەکە کە ژمارەیان 50 کەسە دەستگیر کراون.

دەستگرتن بەسەر بڕێکی زۆر مادەی هۆشبەردا


لە کۆتایی ئۆپراسیۆنەکەدا، هێزە ئەمنییەکان دەستیان بەسەر کارگەیەکی تایبەت بە دروستکردنی ماددە هۆشبەرەکاندا گرتووە. دەزگای ئاسایشی نیشتمانی ڕوونیکردەوە کە ئەم هەنگاوە بووەتە هۆی پووچەڵکردنەوەی پلانەکانی باندەکە و ڕێگریکردن لە گەیشتنی بڕێکی زۆر لە ماددەی هۆشبەر بە دەستی بڵاوکەرەوە و بەکارهێنەران لە ناوچەکەدا.

لە ئەنجامدا دەستبەسەر زیاتر لە 205 کیلۆگرام ماددەی کریستاڵ و نزیکەی 15 هەزار حەبی هۆشبەردا گیرا و هاوکات ڕێکاری یاسایی بەرامبەر تۆمەتباران گیراوەتە بەر و ڕەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

وەزارەتی ناوخۆی عێراق: باندێکی نێودەوڵەتیی ماددەی هۆشبەرمان دەستگیرکرد

وەزارەتی ناوخۆ و ئاسایشی سلێمانی باندێکی نێودەوڵەتیی ماددەی هۆشبەریان دەستگیر کرد

وەزارەتی ناوخۆى عێراق: ئەمساڵ ڕێژەی تاوان 18% دابەزیوە و دەستیش بەسەر 2 تۆن ماددەی هۆشبەردا گیراوە

دەزگاى دژەتیرۆرى عێراق دەستگیرکردنى دوو بازرگانیى ماددەى هۆشبەرى ڕاگەیاند

شۆڕش محەمەد

2 کاتژمێر پێش ئێستا