دەزگاى دژەتیرۆرى عێراق دەستگیرکردنى دوو بازرگانیى ماددەى هۆشبەرى ڕاگەیاند

ئارام قەرەداغی 1 کاتژمێر پێش ئێستا

دەزگاى دژە تیرۆرى عێراق ڕایگەیاند، لە هەڵمەتێکى گەڕان و پشکنین دوو گەورە بازرگانى ماددە هۆشبەرەکانیان دەستگیرکردووە.

لە ڕاگەیێنراوێکى دەزگاى دژە تیرۆرى عێراق هاتووە، لە چوارچێوەى هەوڵەکانیان بۆ ئاسایش و سەقامگیریی و گەڕان بەدواى تۆڕى ئاڵوگۆڕى ماددەى هۆشبەر چەند ئۆپراسیۆنێکیان لە ناوچە جیاوازەکانى عێراق ئەنجامدراوە.

دەستگیرکردنی بازرگانێکی مادەی هۆشبەر

لە ڕاگەیێنراوەکەدا هاتووە، لە پارێزگاى موسەنا هێزەکانى دژەتیرۆر بەهاوبەشى دەزگا ئەمنییە ناوخۆییەکانى پارێزگاکە بازرگانێکى ماددەى هۆشبەریان دەستگیرکردووە.

هەڵمەتەکە سێ پارێزگای تری گرتەوە

ئەوەشخراوەتەڕوو،هەڵمەتێکى گەڕان و پشکنینیان لە پارێزگاکانى، واست، دیوانیە، میسان و بەسرە ئەنجامداوە  و  لە پارێزگاى زیقاریش توانیویانە بازرگانێکى دیکە دەستگیر بکەن و بەردەوامیش دەبن لە هەڵمەتەکانیان.

بەشێک لە پارێزگاکانى عێراق ئێستا وەکو ڕێڕەوێکى نێودەوڵەتى لێهاتووە بۆ گواستنەوەى ماددەى هۆشبەر و ساڵانە ژمارەیەک بازرگانى نێودەوڵەتى ماددەى هۆشبەر دەستگیردەکرێن.

ئارام قەرەداغی

1 کاتژمێر پێش ئێستا