وەزارەتی ناوخۆی عێراق: باندێکی نێودەوڵەتیی ماددەی هۆشبەرمان دەستگیرکرد

ئارام یوسف 1 کاتژمێر پێش ئێستا
لۆگۆی وەزارەتی ناوخۆیی عێراق
لۆگۆی وەزارەتی ناوخۆیی عێراق

پووختەی هەواڵەکە:

  • وەزارەتی ناوخۆ: دەستبەسەر 90 کیلۆ ماددەی هۆشبەردا گیراوە
  • وەزارەتی ناوخۆ: باندەکە لە ئاوە هەرێمایەتییەکانی عێراق دەستگیرکراون
  • هێزەکانی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر و هەواڵگری سەربازیی و هێزی دەریایی بەشدار بوون
  • وەشاندنی گورزێکی کاریگەر لە باندەکانی مادەی هۆشبەر

وەزارەتی ناوخۆیی عێراق ڕایگەیاند، باندێکی نێودەوڵەتیی ماددەی هۆشبەریان لە ئاوە هەرێمایەتییەکان بە 90 کیلۆ ماددەی کریستاڵەوە دەستگیرکردووە.



 لێدوانی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی ماددە هۆشبەرەکان


عەباس بەهادلی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی کاروباری ماددەی هۆشبەر لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە ڕایگەیێنراوێکدا دەڵێت، "بۆ یەکەمجار و لە قوڵایی ئاوە هەرێمایەتییەکانی عێراق، هێزەکانی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر بە هەماهەنگیی بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگریی سەربازی و هێزی دەریایی، گورزێکی ئەمنییان لە باندەکانی بەقاچاغبردنی ماددەی هۆشبەر داوە.

هەڵمەتەکان بە سەرپەرشتی دادگا بەڕێوەچووە

  •  دادگای لێکۆڵینەوەی ڕەسافە سەرپەرشتی هەڵمەتەکەی کردووە
  • توانراوە سێ تۆمەتبار دەستگیر بکرێن
  •  دەستبەسەر 90کیلۆ ماددەی هۆشبەردا گیراوە
  • دەستبەسەر دوو بەلەمدا گیراوە

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو هەڵمەتە ئەمنییە بە سەرپەرشتیی دادگای لێکۆڵینەوەی ڕەسافە بووە و توانراوە سێ تۆمەتبار دەستگیر بکرێت و دەستیش بەسەر 90 کیلۆ ماددەی هۆشبەردا بگیرێت.

دەستبەسەراگرتنی دوو بەلەم


بە گوتەی عەباس بەهادلی، توانراوە دەستبەسەر دوو بەلەمدا بگیرێت، کە بۆ بە قاچاغبردنی ماددە هۆشبەرەکان بەکارهێنراوە.

هەڵمەتەکە ماوەی 16 کاتژمێری خایاندووە

گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەشڵێت، هەڵمەتەکە ماوەی 16 کاتژمێری خایاندووە بە چوون و گەڕانەوە، کە لە بەندەری ئوم قەسرەوە دەستیپێکردووە.

عەباس بەهادلی جەختلەوە دەکاتەوە، ماوەی چەندین ڕۆژ چاودێریی وردی ئەو گرووپەیان کردووە لە ئاوە هەرێمایەتییەکانی عێراق کە هاوسنووری وڵاتێکی دراوسێ بووە.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

وەزارەتی ناوخۆ و ئاسایشی سلێمانی باندێکی نێودەوڵەتیی ماددەی هۆشبەریان دەستگیر کرد

بازرگانێکی نێودەوڵەتیی ماددەی هۆشبەر لە بەغداد بە زیندانی هەتاهەتایی سزادرا

هۆشدارییەک لە ئاسایشەوە: هەرێمی کوردستان بۆ گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر بەکاردەهێنرێت

ئارام یوسف

1 کاتژمێر پێش ئێستا