عێراق و تورکیا تاوتوێی سەقامگیریی ناوچەکە و کاراکردنی کاری ڕێکخراوەیی دەکەن
پووختەی هەواڵەکە
- سەرۆککۆماری عێراق لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا لە بەغداد کۆبووەوە.
- فوئاد حسێن و فایەق زێدان بەجیا لەگەڵ هاکان فیدان لەشاری بەغداد کۆبوونەوە.
- لە کۆبوونەوەکاندا تاوتوێی پەیوەندییەکانی عێراق و تورکیا کراوە.
نزار ئامێدی، سەرۆککۆماری عێراق لە بەغداد لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە و تاوتوێی پەیوەندیی دوو قۆڵیی نێوان هەردوو وڵات و پەرەپێدانیان لە ئاستە جیاوازەکان تاوتوێ کران، بەوجۆرەی کە خزمەت بە بەرژەوەندیی هەردوولا دەکات.
ڕاگەیێندراوی کۆبوونەوەکە:
- پرسە هەرێمییەکان، پاشهات و ئاڵنگارییەکان، بەشێک بوون لە گفتوگۆکانی نێوان نزار ئامێدی و هاکان فیدان.
- سەرۆککۆماری عێراق جەختیکردووەتەوە لە گرنگیی بەردەوامیی ڕاوێژ و هەماهەنگیی هاوبەش و تووندکردنەوەی هەوڵەکان بۆ پاڵپشتی لە ئاسایش و سەقامگیری.
- سەرۆککۆمار جەختیکردووەتەوە لە هەوڵەکان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئاڵنگارییەکان بەوجۆرەی پارێزگاری دەکات لە بەرژەوەندیی وڵاتان و گەلانی ناوچەکە.
- نزار ئامێدی جەختیکردووەتەوە لە پاڵپشتیی عێراق بۆ پرۆسەی ئاشتی کە لە تورکیا بەڕێوەدەچێت .
- باسی لە گرنگیی بەردەوامیی هەوڵەکان کردووە بۆ چەسپاندنی ئاشتی و سەقامگیری و پەیرەوکردنی گفتوگۆ و لێکگەیشتن بۆ چارەسەرکردنی پرسە هەڵواسراوەکان.
- لە بەرامبەردا وەزیری دەرەوەی تورکیا باسی لە جددی بوونی وڵاتەکەی کردووە بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندیی نێوان دوو وڵاتەکە بۆ ئاستێکی فراوانتر .
عێراق سەرۆکایەتیی وڵاتانی هاریکاری ئیسلامی گرتووەتەدەست
لەپەراوێزی کردنەوەی خولی 52ـی ڕێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی، هاکان فیدان سەرۆکایەتیی خولی ئەنجوومەنەکەی ڕادەستی عێراق کرد و لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوە لەگەڵ هاوتا تورکییەکەی هاکان فیدان کۆبووەوە.
بەگوێرەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە کۆبوونەوەکەدا، فوئاد حسێن و هاکان فیدان تاوتوێی پەیوەندیی دوو قۆڵییان کردووە لەگەڵ پەرەسەندنەکانی ناوچەکە.
هاوکات فیدان لەگەڵ فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق کۆبوونەوە و ئەنجامی کۆبوونەوەکانی زێدان لەماوەی پێشوو بۆ تورکیا خراوەتەڕوو لەگەڵ پێشهاتە بەدەستهاتووەکان پەیوەست بە پتەوکردنی هەماهەنگیی دادی و یاسایی لەنێوان هەردوو وڵات.
زانیاریی زیاتر بۆ تۆ
نەوت لەبەرامبەر ئاوەدانکردنەوە؛ عێراق و تورکیا بۆ پارەدارکردنی ڕێگەی گەشەپێدان دەچنە قۆناغێکی نوێوە
1 کاتژمێر پێش ئێستا