نەوت لەبەرامبەر ئاوەدانکردنەوە؛ عێراق و تورکیا بۆ پارەدارکردنی ڕێگەی گەشەپێدان دەچنە قۆناغێکی نوێوە
رێبوار حەمەوەیس 2 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەی هەواڵەکە
- عێراق و تورکیا لە گفتوگۆدان بۆ ڕێککەوتن لەسەر سندووقى پارەدارکردنى ڕێگەى گەشەپێدان.
- عێراق دەیەوێت لەبەرامبەر جێبەجێکردنى پڕۆژەی ڕێگەى گەشەپێدان نەوت بداتە کۆمپانیا تورکییەکان.
- قۆناغى یەکەمى ڕێگەى گەشەپێدان بە قەرزکردن لە بانکى نێودەوڵەتى جێبەجێدەکرێت.
فازڵ عەباس، بەڕێوەبەرى بەشى پڕۆژەکان لە کۆمپانیاى هیڵى ئاسن لە عێراق، لە لێدوانێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، لە ئێستادا لەگەڵ تورکیا لە گفتوگۆدان بۆ دامەزراندنى سندووقى پارەدارکردنى پڕۆژەى ڕێگەى گەشەپێدان، لەبەرامبەر جێبەجێکردنى پڕۆژەکە لەلایەن کۆمپانیا تورکییەکانەوە عێراق نەوتیان پێدەدات.
سوودی پڕۆژەکە چییە؟
- پڕۆژەى ڕێگەى گەشەپێدان لە ئێستادا بە قۆناغى ئامادەکردنى دیزاییندا تێدەپەڕێت،.
- کار بۆ ئەوە دەکرێت لە چوارچێوەى پڕۆژەکەدا پەرە بە تۆڕى هێڵى شەمەندەفەرى عێراق بدرێت و پارێزگاکان بەیەکەوە ببەسترێنەوە و خزمەتگوزاریى گواستنەوەى کاڵا و هاوڵاتییان پێشکەش بکرێن.
- لە قۆناغى یەکەمى پڕۆژەکەدا پەرە بەو هێڵى شەمەندەفەرە دەدرێت کە هەیە و لە بەغدادەوە درێژ دەبێتەوە بۆ بەسڕە و ئومقەسر، هەروەها لە بەغدادەوە بۆ موسڵ.
- بەستنەوەى سەرجەم هێڵەکان بە بەندەرى فاو لە باشوور و دەروازەى پێشخابوور لەسەر سنوورى تورکیا.
- ئەم قۆناغە لە ڕێگەى قەرزکردن لە بانکى نێودەوڵەتی پارەدار دەکرێت.
حکومەتى عێراق، ڕۆژى 27ـى ئایارى 2023 لە کۆنگرەیەکى نێودەوڵەتیدا لە بەغداد، پڕۆژەى ڕێگەى گەشەپێدانى ڕاگەیاند.
ئەم پڕۆژە ستراتیجییە بە ڕووبارى سێیەمى عێراق ناودەبرێت، ئامانج لێى بەستنەوەى بەندەرى فاوە لە باشوورەوە بە دەروازەى پێشخابوور لە باکوور بە دوو هێڵى وشکانى و ئاسنین.
زانیاریی زیاتر بۆ تۆ
پڕۆژەیەکی 17 ملیار دۆلاری و ملیۆنێک هەلی کار؛ ڕێگەی گەشەپێدان عێراق دەگۆڕێت
عەلی زەیدی سەردانی ئەنقەرە دەکات؛ بڕیاری کۆتایی لەسەر بودجەی پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان دەدرێت
رێبوار حەمەوەیس
2 کاتژمێر پێش ئێستا