بەربژێری پارتی بۆ جێگری سەرۆکوەزیران دەنگی لەسەر نەدرا و دانیشتنەکە کۆتایی هات

دانیار فاروق 2 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە

  • 268 ئەندام ئامادەی دانیشتنەکەن و نیساب تەواو بووە.
  • هێشتا پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی پارتی بەشداریی دانیشتنەکەیان نەکردووە.
  • ناڕەزاییی فراکسیۆنی پارتی لەسەر بەربژێری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانە.

بە گوێرەى زانیارییەک گەیشتووە بە کەناڵ8، دانیشتنى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق، بۆ تەواوکردنى کابینە وزارییەکەى عەلى زەیدى، سەرۆکوەزیرانى عێراق، بە ئامادەبوونى زیاتر لە 268 پەرلەمانتار دەستیپێکرد و جگە لە بەربژێرى پارتى بۆ جێگرى سەرۆکوەزیرانى عێراق و پۆستى وەزیرى کۆچ و کۆچبەران، دەنگ لەسەر تەواوى بەربژێرەکان درا و هەریەک لە ڕێباز حەملان، پۆستى وەزارەتى ئاوەدانکردنەوەى پێدرا و موحسین مەندەلاوى، بۆ پۆستى یەکێک لە جێگرانى سەرۆکوەزیرانى عێراق دەنگى پێدرا.


پڕۆسەى دەنگدان بە جێگرانى سەرۆکوەزیران و وەزیرەکان:

  • بەربژێری پارتی بۆ جێگری سەرۆکوەزیران دەنگی لەسەر نەدرا.
  • هەریەک لە موحسین مەندەلاوى و لەیس خەزعەلى و محەمەد تەمیم دەنگیان پێدرا بۆ پۆستى جێگرانى سەرۆکوەزیران.
  • ڕیباز حەملان دەنگى پێدرا بۆ پۆستى وەزارەتى ئاوەدانکردنەوە.
  • یاسر مالیکى دەنگى پێدرا بۆ پۆستى وەزارەتى ناوخۆ.
  • نایف شەممەرى دەنگى پێدرا بۆ پۆستى وەزارەتى بەرگرى.
  • سەفا کینانى دەنگى پێدرا بۆ پۆستى وەزارەتى وەرزش و لاوان.
  • قوتەیبە غازى دەنگى پێدرا بۆ پۆستى وەزارەتى پلاندانان.
  • حەیدەر بەها دەنگى پێدرا بۆ پۆستى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى.
  • یاسین عیساوى دەنگى پێدرا بۆ پۆستى وەزارەتى ڕۆشنبیری.
  • محەمەد موسەوى دەنگى پێدرا بۆ پۆستى وەزارەتى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى.
  • محەمەد دەڕاجى دەنگى پێدرا بۆ پۆستى وەزارەتى ئابووری ژمارەکان.
  • عەلى عەبدولهادى دەنگى پێدرا بۆ پۆستى وەزارەتى گەشتوگوزار
  • محەمەد سەمعان دەنگى پێدرا بۆ پۆستى وەزارەتى دەوڵەت.

سیڤى جێگرانى سەرۆکوەزیرانى عێراق:

فارس بریفکانى

  • د. فارس سدیق نوورى بریفکانى.
  • 1970 لە موسڵ لەدایکبووە.
  • ماستەر لە کۆلێجى پزیشکى زانکۆى موسڵ.
  • دوو خوول پەرلەمانتار بووە.
  • 2017 کراوە سەرپەرشتیارى دۆسیەى تەندروستیی نەینەوا.
  • ئەندامى خوولى پێنجەمى ئەنجوومەنى پارێزگاى نەینەوا.
  • 2024 لە ئەندامێتى ئەنجوومەنى پارێزگا دەستیلەکارکێشاوەتەوە.
  • 2026-10-15 بە جێگرى سەرۆکوەزیران هەڵبژێردراوە.

موحسین مەندەلاوى

  • موحسین عەلى ئەکبەر مەندەلاوى.
  • کوردى فەیلییە.
  • 1968 لە مەندەلى لەدایکبووە.
  • بەکالۆریۆسى لە ڕاگەیاندن هەیە.
  • 2021 بووە بە پەرلەمانتار.
  • 2022- 2025 جێگرى سەرۆکى ئەنجوومەنى نوێنەران.
  • 2023-2024 سەرۆکى ئەنجوومەنى نوێنەران بە وەکالەت.
  • سەرۆکى هاوپەیمانیی ئەساسە.
  • یەکێکە لە سەرکردەکانى چوارچێوەى هەماهەنگى.
  • 2026-10-15 بە جێگرى سەرۆکوەزیران هەڵبژێردرا.

محەممەد تەمیم

  • محەممەد عەلى تەمیم.
  • 1974 لە کەرکووک لە دایکبووە.
  • 2003 سەرۆکى زانکۆى کەرکووک.
  • 2010-2014 وەزیرى پەروەردە.
  • 2022-2026 وەزیرى پلاندانان.
  • لە هەر شەش خوولەکەدا پەرلەمانتار بووە.
  • 2026-10-15 بە جێگرى سەرۆکوەزیران هەڵبژێردرا.

لەیس خەزعەلى

  • لەیس هادى سەید خەزعەلى.
  • براى قەیس خەزعەلى ئەمیندارى عەسائیبى ئەهلى حەق.
  • دکتۆرا لە زانستیی سیاسى.
  • یەکێکە لە دامەزرێنەرانى عەسائیبى ئەهلى حەق لە 2006.
  • 2007 لەلایەن هێزەکانى بەریتانیاوە دەستگیرکراوە.
  • 2019 خراوەتە لیستى سزاکانى ئەمریکا.
  • 2020 لەلایەن ئەمریکاوە خراوەتە لیستى تیرۆریستە جیهانییەکان.
  • 2026-10-15 بە جێگرى سەرۆکوەزیران هەڵبژێردرا.

سیڤى وەزیرەکان:

یاسر مالیکى

  • یاسر عەبد سخیل محەممەد حسین مالیکى.
  • 1980 لە کەربەلا لەدایکبووە.
  • بەکالۆریۆسى لە یاسادا هەیە.
  • 2010 بووەتە پەرلەمانتار.
  • چوار خوول پەرلەمانتار بووە.
  • 2007-2014 لە نووسینگەى سەرۆکوەزیران بووە.
  • لە 2022 ەوە سەرۆکى فراکسیۆنى هاوپەیمانیی دەوڵەتى یاسایە.
  • 2014-2018 ئەندامى لیژنەى وەرزش و لاوان.
  • 2018-2021 ئەندامى لیژنەى خوێندنى باڵا.
  • 2021-2026 ئەندامى لیژنەى پەیوەندییەکانى دەرەوە.
  • 2026-10-15 بە وەزیرى ناوخۆ هەڵبژێردراوە.

ڕێباز حەملان

  • ڕێباز محەممەد عەبدوڵا حەملان.
  • 1981 لە سلێمانى لەدایکبووە.
  • بە کالۆریۆسى لە یاسادا هەیە.
  • 2014-2019 وەزیرى دارایی هەرێمى کوردستان.
  • 2017-2019 وەزیرى کشتوکاڵ بە وەکالەت.
  • 2021-2022 سەرۆکى ئەنجوومەنى ڕاژە.
  • 2019-2024 یاریدەدەرى سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستان.
  • 2024-2025 بریکارى وەزارەتى ئابووریی عێراق.
  • 2026-10-15 بە وەزیرى ئاوەدانکردنەوە هەڵبژێردرا.

نایف موکەیف شنان شەممەرى

  • 1968 لە شارەدێى ڕەبیعەى موسڵ لەدایکبووە.
  • بەکالۆریۆس لە زانستیی سەربازى.
  • چەندین پۆستى لە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکان هەبووە.
  • 2014 بووە بە پەرلەمانتار.
  • چوار خوول پەرلەمانتاربووە.
  • 2024 پەیوەندى بە هاوپەیمانیی حەسم کردووە.
  • 2026-10-15 بە وەزیرى بەرگری هەڵبژێردرا.

حەیدەر بەها ساحب عەلى

  • 1974 لەدایکبووە.
  • 1997 بەکالۆریۆسى لە دەرمانخانەدا بەدەستهێناوە.
  • توێژەر و تایبەتمەند لە زانستی دەرمان.
  • ڕاگرى کۆلێجى دەرمانخانە لە زانکۆى نەهرەین.
  • ناسناوى پرۆفیسۆرى هەیە.
  • ئەندامى لیژنەى زانستى لە سەندیکاى دەرمانسازانى عێراق.
  • 2026-10-15 بە وەزیرى خوێندنى باڵا هەڵبژێردرا.

یاسین عیساوى

  • یاسین محەممەد حەمەد عیساوى.
  • 1971 لە بەغداد لەدایکبووە.
  • دکتۆرا لە زانستە سیاسییەکان.
  • مامۆستا لە کۆلێجى زانستە سیاسییەکانى زانکۆى بەغداد.
  • 2021 بریکارى وەزارەتى خوێندنى باڵا.
  • 2022 بووە بە پەرلەمانتار.
  • 2024 پەیوەندى بە هاوپەیمانیی عەزم کردووە.
  • 2026-10-15 بە وەزیرى ڕۆشنبیرى هەڵبژێرا.

عەلى دوخەیلى

  • عەلى عەبد هادى محەممەد شەنون دوخەیلى.
  • 1978 لە زیقار لەدایکبووە.
  • دکتۆرا لە کارگێڕى کار و پلانى ستراتیجى.
  • سەرۆکى دەستەى وەبەرهێنان لە زیقار.
  • جێگرى سەرۆکى یەکێتیی پیشەسازییەکانى عێراق.
  • 25 ساڵ خزمەتى لە فەرمانگەکانى دەوڵەت هەیە.
  • 2026-10-15 بە وەزیرى گەشتوگوزار هەڵبژێردرا.

محەممەد ساحب دەراجى

  • 1971 لە دایکبووە.
  • 2001 ماستەرى لە ئەندازیاریی شارستانى هەیە.
  • 2010 و 2014 بە پەرلەمانتار هەڵبژێردراوە.
  • 2010-2014 وەزیرى ئاوەدانکردنەوە بووە.
  • 2015-2016 وەزیرى پیشەسازى بووە.
  • 2026-10-15 بە وەزیرى ئابووریی دیجیتاڵى هەڵبژێردرا.

سەفا کەنانى

  • سەفا مەهدى ساڵح کەنانى.
  • سیاسى و ئەکادیمى.
  • بەڕێوەبەرى نووسینگەى تایبەتى عەممار حەکیم.
  • دکتۆرا لە زانستى سیاسى.
  • 2026-10-15 بە وەزیرى وەرزش و لاوان هەڵبژێردرا.

محەممەد سەمعان

  • محەممەد سەمعان کەنعان یوسف.
  • 1982 لە کەرکووک لەدایکبووە.
  • بەکالۆریۆس لە زانستى کۆمپیوتەر.
  • سەرۆکى بەرەى تورکمانى.
  • 2018-2023 بەڕێوەبەرى خانەنشینى کەرکووک.
  • 2026-10-15 بە وەزیرى دەوڵەت هەڵبژێردرا.

محەممەد ڕەعد مووسەوى

  • 1985 لە بەسڕە لەدایکبووە.
  • بەکالۆریۆس لە یاسا.
  • ئەفسەر لە حەشدى شەعبى.
  • بەربژێرى هاوپەیمانیی سادیقوون.
  • 2026-10-15 بە وەزیرى کاروکاروبارى کۆمەڵایەتى هەڵبژێردرا.

قوتەیبە غازى مەجید

  • 1979 لەدایکبووە.
  • دکتۆرا لە ئەندازیاریى شارستانى.
  • جێگرى سەرۆکى سندووقى ئاوەدانکردنەوەى ناوچە زیانلێکەوتووەکان.
  • بەربژێرى هاوپەیمانیی عەزم.
  • 2026-10-15 بە وەزیرى پلاندانان هەڵبژێردرا.
دانیار فاروق

2 کاتژمێر پێش ئێستا