زەنگى چوونە ژوورە بۆ کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق لێدەدرێت
دانیار فاروق 45 خولەک پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیران و بەربژێرانى وەزارەتەکان گەیشتنە ئەنجوومەنى نوێنەران.
- هەر چوار بەربژێرى جێگرى سەرۆکوەزیران گەیشتنە ئەنجوومەنى نوێنەران.
- نووسینگەی سەرۆکوەزیران لیستی کۆتایی بەربژێرەکانی بۆ پۆستەکانی حکومەت بڵاوکردەوە.
بە گوێرەى ئەو زانیارییەى گەیشتووەتە کەناڵ8، زەنگى چوونە ژوورەوە لێدرا، تاوەکو ئەندامانى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق بچنە ناو هۆڵى کۆبوونەوەکانەوە.
بە گوێرەی کارنامەی دانیشتنەکە:
- دەنگ لەسەر ئەو نۆ وەزارەتە دەدرێت کە تاوەکو ئێستا پڕ نەکراونەتەوە و لە ماوەی ڕابردوودا بە وەکالەت بەڕێوەدەبران.
- وەزارەتی گەشتوگوزار بە فەرمی لە وەزارەتی ڕۆشنبیری جیادەکرێتەوە.
- وەزارەتی تەکنەلۆجیای دیجیتاڵی (ژیریی دەستکرد) بە مەبەستی بەدیجیتاڵیکردنی کارەکانی حکومەت زیاد دەکرێت.
- وەزارەتی دەوڵەت بۆ کاروباری پێکهاتەکان زیاد دەکرێت.
جێگرانی سەرۆکوەزیران
بڕیارە لە کۆتایی دانیشتنەکە، پەرلەمانتاران دەنگ بەو بەربژێرانە بدەن کە بۆ پۆستی جێگرانی سەرۆکوەزیران دەستنیشانکراون.
بەربژێرەکان:
- لەیس خەزعەلى براى قەیس خەزعەلى ئەمیندارى بزووتنەوەى عەسائیبى ئەهلى حەق.
- موحسین مەندەلاوى، سەرۆکى هاوپەیمانیی ئەساسى عێراقى.
- محەممەد تەمیم، سەرکردە لە حیزبى تەقەدووم بە سەرۆکایەتیی محەممەد حەلبووسى و وەزیرى پێشووى پلاندانانى عێراق.
- فارس بریفکانى، لە پارتى دیموکراتى کوردستان.
ڕۆژی سێشەممە، عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق نووسراوێکی فەرمی ئاڕاستەی هەیبەت حەلبووسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرد، پێشنیازی کردبوو کە پێنجشەممە 15ـی تشرینی یەکەم وەک وادەی دانیشتنەکە دیاری بکرێت.
زانیاریی زیاتر بۆ تۆ
دانیار فاروق
45 خولەک پێش ئێستا