زەیدى دواى سەردانێکى چەند کاتژمێرى بۆ سعودیە گەڕایەوە بەغداد

رێبوار حەمەوەیس 1 کاتژمێر پێش ئێستا
کۆبوونەوەى عەلى فالح زەیدى، سەرۆکوەزیرانى عێراق و محەمەد بن سەلمان، شازادەى جێنشینى سعودیە
کۆبوونەوەى عەلى فالح زەیدى، سەرۆکوەزیرانى عێراق و محەمەد بن سەلمان، شازادەى جێنشینى سعودیە

پووختەى هەواڵەکە

  • عەلى زەیدى، دواى سەردانێکى چەند کاتژمێرى بۆ سعودیە و کۆبوونەوەى لەگەڵ محەمەد بن سەلمان، شازادەى جێنشینى ئەو وڵاتە گەڕایەوە بەغداد.
  • زەیدى لە سەردانەکەیدا بۆ سعودیە لەگەڵ محەممەد بن سەلمان کۆبووەوە.
  • زەیدى و بن سەلمان تاوتوێى هەماهەنگییە ئەمنییەکانى نێوان هەردوو وڵاتیان کرد.
  • زەیدى سەرکۆنەى هێرشەکانى سەر فڕۆکەخانەى مەلیک خالیدى لە ڕیاز کرد.
  • زەیدى: ڕێگەنادەین لە عێراقەوە هێرشبکرێتە سەر وڵاتانى دراوسێ

لە چوارچێوەى سەردانەکانیدا بۆ وڵاتانى دراوسێ، عەلى زەیدى سەرۆکوەزیران سەردانى سعودیەى کرد.


ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکە:

  • گفتوگۆ کرا لە بارەى پەرەسەندنى ڕووداوەکانى ناوچەکە و هەماهەنگییەکان لە پێناو بەهێزکردنى ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە.
  • زەیدى سەرکۆنەى هێرشەکانى سەر فڕۆکەخانەى مەلیک خالیدى نێودەوڵەتیی لە ڕیاز و هەر زیانگەیاندنێک بە هاوڵاتییان و دامەزراوە مەدەنییەکان لە ململانێکاندا کرد.
  • زەیدى: هەڵوێستى عێراق جێگیرە، بە ڕێگەنەدان بە بەکارهێنانى خاکى عێراق بۆ هەر دەستدرێژى و کارێک لە دژى ئاسایشى سعودیە و وڵاتانى ناوچەکە.
  • پەرۆشى بۆ پابەندبوون بە بنەماکانى دراوسێیەتى باش و ڕێزگرتن لە سەروەریی عێراق و وڵاتانى دۆست دەربڕى.
  • لە دیدارەکەدا، پەیوەندییەکانى هەردوو وڵات و ڕێگاکانى بەهێزکردنى خرایەڕوو.
  • بە تایبەت بەهێزکردنى هەماهەنگى ئەمنى نێوان هەردوو وڵات بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەر ئاڵنگارییەکى ئەمنیی هەرێمایەتی.
  • جێنشینى سعودیە، پشتیوانیی وڵاتەکەى بۆ هەوڵەکانى حکومەتى عێراق لە پێناو بەهێزکردنى دیالۆگ و بەدیهێنانى سەقامگیری لە ناوچەکە دووپاتکردەوە.

    ئەوە لە کاتێکدایە، بڕیاربوو عەلی زەیدی، لە 29ـى تەممووزى ڕابردوو سەردانی سعودیە بکات، بەڵام دواى هێرشى گرووپە چەکدارەکان بۆ سەر سعودیە و هێرشی هاوبەشی سعودیە و ئەمریکاوە بۆ سەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی، سەردانەکە دواخرا.

    چاوەڕوان دەکرێت، دواى سعودیە، زەیدى سەردانى ئوردن و کوەیت بکات، بەڵام هێشتا کاتى سەردانەکان دیارى نەکراوە.

    زەیدى 23ـى تەممووز سەردانى تاران و 28ـى تەممووز سەردانى ئەنقەرەى کرد.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

عەلى زەیدى سەردانەکەى بۆ سعودیە دواخست

رێبوار حەمەوەیس

1 کاتژمێر پێش ئێستا