کەشناسیی عێراق: باران بارین دەستپێدەکاتەوە
پووختەى هەواڵەکە
- کەشناسیی عێراق پێشبینی باران بارین و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما دەکات.
- کەشناسیی عێراق: باران بارین دەستپێدەکاتەوە.
کەشناسیی عێراق: پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە. - کەشناسیی عێراق: لە چەند ناوچەیەک خۆڵ و تۆز بەرزدەبێتەوە.
دەستەکە پێشبینی دەکات، رۆژی شەممە ئاسمان لە هەورەوە بگۆڕێت بۆ ساماڵ و دوای نیوەڕۆش بۆ نیمچە هەور، ئەگەری نمە بارانیش هەیە لە هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی دیکەی باکوور و ناوەڕاستی عێراق.
پێشبینییەکانى کەشناسى:
- لە ئاڕاستەى باشووری ڕۆژهەڵات بایەک بە خێرایی مامناوەند ناوچەکانى باشووری عێراق دەگرێتەوە.
- دەبێتە هۆکاری بەرزبوونەوەی خۆڵ و تۆز لەو ناوچانە.
- ڕۆژی شەممە پلەی گەرما لە دهۆک 29.
- سلێمانی 30.
- نەینەوا 31.
- هەولێر و ئەنبار 32.
- کەرکوک 34.
- سەڵاحەدین و دیالە و کەربەلا 35.
- بەغداد و نەجەف 36.
- بابل و دیوانییە 37.
- واست و موسەننا و زیقار و بەسڕە 48 .
- میسان 39 پلەی سەدی دەبێت.
پێشبینییەکان بۆ ڕۆژى یەکشەممە
ڕۆژی یەکشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرماش لە هەرێمی کوردستان و ناوچەکانى باکووری عێراق وەک خۆی دەمێنێتەوە، بەڵام لە ناوەڕاستی عێراق دادەبەزێت و لە باشووریش زیاتر بەرزبوونەوە تۆمار دەکات.
پێشبینییەکان بۆ ڕۆژى دووشەممە
بە گوێرەى کەشناسی، ڕۆژى دووشەممە ئاسمان بە گشتی هەور دەبێت، پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان چەند پلەیەک دادەبەزێت، بەڵام لە ناوەڕاستی عێراق دابەزینێکی کەم تۆمار دەکات و لە باشووریش وەک ڕۆژانی پێشوو دەمێنێتەوە.
پێشبینییەکانى ڕۆژى سێشەممە
هەرچى ڕۆژی سێشەممەیە بەگوێرەى پێشبینى کەشناسی، لە باشوور و ناوەڕاستی عێراق نمەباران و بارانى مامناوەند دەبارێت، بەڵام لە هەرێمی کوردستان پلەکانی گەرما بەرزبوونەوەیەکی کەم تۆمار دەکەن و ئەگەرى باران بارین لاوازە.
1 کاتژمێر پێش ئێستا