ئەرشەد ساڵحی داوا دەکات بەپەلە هێزی سەربازی ڕەوانەی کەرکووک بکرێت

ئارام یوسف 2 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە:

  • کاردانەوەى زیادبوونى چالاکییەکانى داعش بەردەوامە.
  • دواى کشانەوەى هاوپەیمانان چالاکییەکانى داعش زیادیانکردووە.
  • یەکەمجارە بەرپرسێک داواى هێزى زیاتر بکات.

ئەرشەد ساڵحی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، داوا لە فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەکات، هێزی سەربازیی زیاتر ڕەوانەی کەرکووک بکات و دەڵێت، چالاکی شانە نوستووەکانی داعش لە هەندێک ناوچەی پارێزگاکە زیادیکردووە.


ئەرشەد ساڵحی، لە بانگەوازێکی بەپەلەدا بۆ فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق:

  • لە هەندێک ناوچەی سەر بە پارێزگای کەرکووک چالاکی شانە نوستووەکانی داعش زیادیکردووە.
  • زیادبوونی چالاکییەکانی داعش لەو ناوچانە، لە قۆناغێکی زۆر هەستیاردایە.
  • بەپەلە ڕێکاری ئەمنی بگیرێتەبەر بۆ ڕێگەگرتن لەهەر هەوڵێک ببێتە مایەی تێکدانی سەقامگیریی ناوچەکە.
  • متمانەمان بە هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی پارێزگاکە هەیە، بەڵام داوا لە فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان دەکەین، پاڵپشتی و هێزی زیاتری سەربازی بەپەلە ڕەوانەی دەوروبەری کەرکووک بکات.
  • ئۆپراسیۆنە ئەمنییەکان بۆ ڕاوەدوونانی شانەکانی داعش زیاد بکرێن.

جموجووڵى داعش

ئەم بانگەوازەى ئەرشەد ساڵحی لەکاتێکدایە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەکدارانی داعش لە سنووری شارۆچکەی حەویجە چەند هێرشێکیان بۆسەر هێزە ئەمنی و سەربازییەکان ئەنجامدا و کوژراو و بریندار هەبووە.

بەهۆی زیادبوونی چالاکییەکانی داعشەوە، لە چەند ناوچەیەکی سەر شارۆچکەی حەویجە و داقوق، شەوان قەدەغەی هاتوچۆ ڕاگەیێنراوە.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

لە ڕەشاد بۆمبێکی چێندراو بە مەفرەزەیەکى سوپادا تەقییەوە و دوو ئەفسەر کوژران

لە حەویجە هێرشکرایە سەر فەوجی دووی لیوای 61ـی حەشدی شەعبی

ئارام یوسف

2 کاتژمێر پێش ئێستا