عەلى زەیدى لە بارەى تێچوى پاسپۆرت بڕیاریدا
پووختەى هەواڵەکە
- عەلى زەیدى، بڕیاریدا تێچووى دەرهێنان و نوێکردنەوەى پاسپۆرتى عێراقى وەک خۆى بمێنێتەوە.
- حسێن عەوادى: بەبڕیارى زەیدى تێچووى پاسپۆرت هەر 91 هەزار دینار دەبێت.
حسێن عەوادى، بریکارى وەزارەتى ناوخۆى عێراق، لە ڕاگەیێنراوێکدا، بڕیارێکى عەلى زەیدى، سەرۆکوەزیرانى عێراقى لەبارەى نرخى تێچوى دەرهێنان و نوێکردنەوەى پاسپۆرتى عێراقى ئاشکراکرد و ڕایگەیاند، بە بڕیارى فەرماندەى گشتیی هێزە چەکدارەکانى عێراق نرخى پاسپۆرت وەکخۆى دەمێنێتەوە و هیچ گۆڕانکارییەک نابینێت و هەر 91 هەزار دینارى پێشوو دەبێت و زیاد ناکرێت.
بڕیارى زیادکردنى نرخى پاسپۆرت
- وەزارەتى ناوخۆى پێشتر، بڕیاریدا نرخى پاسپۆرت بکرێتە 101 هەزار دینار.
- بڕیارەکە کاردانەوەى گەورەى لەناوخۆى عێراق لێکەوتەوە.
- پاساوى زیادکردنەکە گوایە پەیوەندى بە دابەزینى بەهاى دینارە لە بەرامبەر دۆلار.
- پێشتر پاسپۆرتی سلێمانی و دهۆک جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە نوێیەیان پشتڕاستکردەوە.
بە گوێرەی یاساکانی دەوڵەت، پاسپۆرت بە تەواوی خاوەندارێتییەکەی بۆ حکومەت دەگەڕێتەوە (نەک بۆ ئەو کەسەی کە هەڵگری پاسپۆرتەکەیە). لە ڕووی یاسایی و نێودەوڵەتییەوە، پاسپۆرت بە بەڵگەنامەیەکی فەرمی سیادی و موڵکی دەوڵەت (وەزارەتی ناوخۆ) دادەنرێت، نەک موڵکی شەخسی هاوڵاتی.
بەگوێرەی یاسای پاسپۆرتی عێراقی ژمارە 32 ساڵی 2015، پاسپۆرت مافێکی بنەڕەتییە بۆ هەر هاوڵاتییەک بۆ ئەوەی بتوانێت مافی گەشتکردنی دەستووری پیادە بکات.
زانیاریی زیاتر بۆ تۆ
50 خولەک پێش ئێستا