پێوەرەکانی بەهێزترین و لاوازترین پاسپۆرتی جیهان بڵاوکرانەوە

بەهزاد ئەحمەد 2 کاتژمێر پێش ئێستا
پاسپۆرتی عێراقی
پاسپۆرتی عێراقی

پووختەی هەواڵەکە:

  • پاسپۆرتی عێراقی لە پلەی سێیەم لاوازترینی جیهاندایە
  • پاسپۆرتی سینگاپوور لە ڕیزبەندی بەهێزترینی جیهانە

پێوەرەکانی بەهێزترین و لاوازترین پاسپۆرت بۆ ساڵی 2026 بڵاوکرایەوە، پاسپۆرتی عێراقی لە پلەی سێیەم لاوازترینی جیهاندایە و هاوڵاتییەکانى دەتوانن بەبێ ڤیزا گەشت بۆ تەنیا 28 وڵات بکەن.


تایبەتمەندی پاسپۆرتی 11 وڵاتی ئەوروپی


بەگوێرەی دوایین پێوەرەکانی پاسپۆرتی هێنلی، پاسپۆرتی سینگاپوور لە ڕیزبەندی بەهێزترینی جیهانە و دەتوانرێت بەبێ ڤیزا گەشتی بۆ 192 وڵات پێ بکرێت، هەریەکە لە پاسپۆرتەکانی ژاپۆن، کۆریای باشوور و ئیمارات لە پلەی دووەمدان و هاوڵاتییانیان دەتوانن بەبێ ڤیزا گەشت بۆ 188 وڵاتی جیهان بکەن، هەروەها پاسپۆرتی سویدی لە پلەی سێیەمدایە و هاوڵاتییانی دەتوانن گەشت بۆ 187 وڵات بکەن، دوای ئەوانیش پاسپۆرتی 11 وڵاتی ئەورووپی ڕیزبەندی چوارەمیان گرتووە و هاوڵاتییانیان دەتوانن بەبێ ڤیزای پێشوەختە گەشت بۆ 186 وڵات بکەن.


لاوازترین پاسۆرتەکان

  • پاسپۆرتی ئەفغانستان
  • پاسپۆرتی سووریا
  • پاسپۆرتەکانی پاکستان و یەمەن و سۆماڵ

لە ڕیزبەندییەکەدا پاسپۆرتی ئەفغانستان پلەی لاوازترینی هەیە و هاوڵاتییانی دەتوانن بەو پاسپۆرتە، بەبێ ڤیزای پێشوەختە تەنیا گەشت بۆ 22 وڵات بکەن، پاش ئەویش پاسپۆرتی سووریا دێت، کە بەبێ ڤیزا تەنیا گەشتی بۆ 25 وڵات پێدەکرێت، پاسپۆرتی عێراقیش پلەی سێیەمی گرتووە، دواتر هەریەکە لە پاسپۆرتەکانی پاکستان و یەمەن و سۆماڵ دێت، کە ڕیزبەندەکانی چوارەم، پێنجەم و شەشەم لاوازترین پاسپۆرتی جیهانیان گرتووە.

ڕێزبەندی پاسپۆرتی ئەمریکا

پاسپۆرتەکانی ئێران و فەڵەستین لە ڕیزبەندیی هەشتەم خراپترین پاسپۆرتەکانن، پاسپۆرتەکانی تورکیا و قەتەر لە ڕیزبەندی 48 پاسپۆرتەکانی جیهانن، هەروەها پاسپۆرتی سعودی لە ڕیزبەندی 54 ـى جیهاندایە.
هەرچى پاسپۆرتى ئەمریکییە، لە ڕیزبەندی دەیەم پاسپۆرتی جیهاندایە.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

نیشاندەری گاید: پاسپۆرتی عێراقی سێیەم نزمترین پاسپۆرتی جیهانە

دامەزراوەی هێنلی: پاسپۆرتی سینگاپوور بەهێزترین پاسپۆرتی جیهانە

بەهزاد ئەحمەد

2 کاتژمێر پێش ئێستا