دامەزراوەی هێنلی: پاسپۆرتی سینگاپوور بەهێزترین پاسپۆرتی جیهانە

گەشتیارێکی ئەڵمانی فۆتۆ: AFP
گەشتیارێکی ئەڵمانی فۆتۆ: AFP

بەگوێرەی داتاکانی دامەزراوەی هێنلی کە بنکەی سەرەکی لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیایە، پاسپۆرتی سینگاپوور بەهێزترین پاسپۆرتی جیهانە کە هەڵگرانی رێگەیان پێدەدرێت گەشتی 195 وڵات بکەن بەبێ ڤیزا.

بەگوێرەی دامەزراوەکە، لەدوای سینگاپوور، پاسپۆرتی هەریەک لە وڵاتانی ژاپۆن، ئەڵمانیا، فەڕەنسا، ئیتاڵیا و ئیسپانیا دێن کە هاوڵاتیانیان دەتوانن بەبێ ڤیزا سەردانی 192 وڵاتی جیهان بکەن.

هاوکات، دامەزراوە بەریتانییەکە کە داتاکانی لە رێکخراوی گواستنەوەی ئاسمانی نێودەوڵەتی وەرگرتووە، وڵاتانی دیکەی وەک کۆریای باشوور، سوید، فینلەندا، نەمسا، ئایرلەندا، لوکسمبێرگ و هۆڵەندای لە ریزبەندی سێیەمی وڵاتانی جیهان داناوە کە هەڵگری پاسپۆرتەکانیان دەتوانن بەبێ ڤیزا سەردانی 191 وڵاتی جیهان بکەن.

هەروەها بەریتانیا لە پلەى چوارەمدایە و هاوڵاتیانیان دەتوانن بەبێ ڤیزا سەردانى 190 وڵاتى جیهان بکەن و لەپاشان ئەمریکا لە ریزبەندی هەشتەمدایە و هاوڵاتیانیان دەتوانن بەبێ ڤیزا سەردانی 186وڵاتی جیهان بکەن.