یەکەم وێستگەی زەمینی مانگی دەستکرد لە عێراق دەکرێتەوە

ئارام یوسف 1 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە

  • یەکەم وێستگەی زەمینی مانگی دەستکرد لە عێراق دەکرێتەوە.
  • ئەو وێستگە زەمینییەی مانگە دەستکردەکان لە جۆری Teleportـە و شوێنەکەی لە بەغداد دەبێت.
  • وێستگەکە تایبەتە بە مامەڵەکردن لەگەڵ مانگە دەستکردەکان لە خولگەی جوگرافی جێگیر.

مستەفا سەنەد، وەزیرى پەیوەندییەکانی عێراق، لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت، وێستگەکە تایبەتە بە مامەڵەکردن لەگەڵ مانگە دەستکردەکان لە خولگەی جوگرافی جێگیر، ئاماژە بەوەشدەکات، ئەو پڕۆژەیە بۆ بەهێزترکردنی سەروەریی بواری دیجیتاڵییە لە عێراق.


داواکارییەکانى وەزارەتى پەیوەندییەکان

  • سەرجەم دامەزراوە ئەمنی و خزمەتگوزارییەکان، وەزارەت و کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت، پشت بە دەروازیGateway  ببەستن.
  • وەک وێستگەیەکی سەرەکی جوڵەی وەرگرتن و ناردن لە بری پشتبەستن بە ژێرخانی نێودەوڵەتیی بوارەکە.
  • ئامانج لەو هەنگاوە، ئامادەکارییە بۆ گواستنەوە بۆ قۆناغی داهاتووی پڕۆژەی سەروەریی ئاسمانیی نیشتمانی.
  • بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا، وردەکارییەکەی بڵاوبکرێتەوە.

پڕۆژەکە ڕاستەوخۆ لە لایەن وەزارەتی پەیوەندییەکانى عێراقەوە سەرپەرشتی دەکرێت، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە عێراق لە ماوەی ڕابردوودا لە کۆتاییەکانى ساڵى 2025، هەوڵەکانی بۆ دروستکردنی یەکەمین مانگی دەستکردی خۆی بۆ مەبەستی توێژینەوە و ئەمنی دەستپێکردبوو.

ئارام یوسف

1 کاتژمێر پێش ئێستا