نرخی زێڕ بە جێگیری ماوەتەوە

کەناڵ8 19/02/2026
زێڕنگەرێک لەناو بازاڕی شاری سلێمانی. فۆتۆ: حەمەسوور - كەناڵ8
زێڕنگەرێک لەناو بازاڕی شاری سلێمانی. فۆتۆ: حەمەسوور - كەناڵ8

نرخی زێڕ ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە جێگیری ماوەتەوە، ئەمەش دوای ئەوە دێت دوێنێ کانزاکە زیاتر لە 2% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی. سەرەتا لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخەکەی نزیکەی 2% دابەزی، بەڵام دوای چەند کاتژمێرێک ئاڕاستەکەی بەرەو بەرزبوونەوە گۆڕی.

نرخی یەک ئۆنسە

ئێستا لە بازاڕە جیهانییەکان دا، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە نزیکەی چوار هەزار و 980 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هۆکاری سنوورداریی مامەڵەکان

کریستۆفەر وۆنگ، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای راوێژکاری (OCBC) رایگەیاندووە، هۆکاری ئەوەی نرخی زێڕ لە بازنەیەکی سنوورداردا مامەڵەی پێوەدەکرێت، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، لە ئاسیا پشووە و نەختینەی کەم لە بازاڕدا هەیە، ئەگەرنا هیچ گۆڕانکارییەکی بنەمایی لە بازاڕدا ڕووینەداوە.

چاوەڕوانیی بازرگانان و ئامارە ئابوورییەکان

بازرگانانی زێڕ چاوەڕوانی بڵاوبوونەوەی ئامارەکانی پەیوەست بە هەڵاوسان لە ئەمریکا دەکەن کە بڕیارە رۆژی هەینی بڵاوببێتەوە. هاوکات بۆ ئەمڕۆش کۆمەڵێک ئاماری ئابووریی ئەمریکا وەک کەرتی وردەفرۆشی بڵاودەبنەوە، کە دەتوانن کاریگەری لەسەر نرخی زێڕ دروستبکەن.

کەناڵ8

19/02/2026