نرخى زێڕو زیو دابەزینى تۆمارکرد
ئارا ئیبراهیم 23/04/2026
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی زێڕ بەڕێژەیەکى کەم دابەزینى تۆمارکردووەو یەک ئۆنسە بە چوار هەزار و 703 دۆلار مامەڵەى پێوە دەکرێت.
دانوستانەکان و بەرز و نرزمى نرخى خشڵەکان
وەبەرهێنەران چاوەڕوانی ئەگەری دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی ئاشتی ئەمریکا و ئێرانن تاوەکو زێڕو زیو بەرزبوونەوە تۆمار بکەن.
نرخ لە بازاڕەکانى هەرێمى کوردستان
لە بازاڕەکانى هەرێمى کوردستان، زێڕى عەیارە 24 بە یەک ملیۆن و 164 هەزار دینارو زێڕى عەیارە 22 بە یەک ملیۆن و 65 هەزار دینارو زێڕى عەیارە 21 بە یەک ملیۆن و 19 هەزار دینارو زێڕى عەیارە 18 بە 873 هەزار دینار مامەڵەى پێوە دەکرێت.
لە بۆڕسەى جیهان
هەروەها لە بۆڕسەى جیهانى یەک ئۆنسە زیو بە 75.90 دۆلار مامەڵەى پێوە دەکرێت و یەک کیلۆ زیو لە بۆرسەى جیهانى بە دوو هەزارو 440 دۆلار مامەڵەى پێوە دەکرێت و لەبازاڕەکانى هەرێمى کوردستان بە دوو هەزارو 600 دۆلارە.
ئارا ئیبراهیم
23/04/2026