نرخى زێڕ و زیو بەرزبووەوە

ئارا ئیبراهیم 2 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە

  • نرخى زێڕ و زیو بەرزبووەوە.
  • یەک ئۆنسە زێڕ بە 4,180 دۆلارە.
  • یەک ئۆنسە زیو بە 60.27 دۆلارە.
  • نرخى یەک کیلۆ زیو لە هەرێمى کوردستان 1,946 دۆلارە.

لە بۆڕسەى جیهانیدا نرخى زێڕ و زیو کەمێک بەرزبوونەوەیان تۆمار کردووە و هۆکارەکەشى بۆ خاوبوونەوەى گرژییەکانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست دەگەڕێتەوە.


نرخى ئۆنسەى زێڕ و زیو

  • یەک ئۆنسە زیو لە بۆڕسەى جیهانى بە چوار هەزار و 180 دۆلار مامەڵەى پێوە دەکرێت.
  • بەڕێژەى لەسەدا 1.22% بەرزبوونەوەى تۆمار کردووە.
  • یەک کیلۆ زێڕ بە 134 هەزار و 472 دۆلار مامەڵەى پێوە دەکرێت.
  • یەک ئۆنسە زیو بە 60 دۆلار و 27 سەنتە و یەک کیلۆ زیویش بە هەزار و 938 دۆلارە.
  • لە هەرێمى کوردستانیش یەک کیلۆ زیوى پاڵم بە هەزار و 946 دۆلارە.

پێشبینییەکانی نرخی زێڕ بۆ کۆتایی ساڵی 2026 تاوەکو چوار هەزار و 750 دۆلارە بۆ هەر ئۆنسەیەک کە لەلایەن دامەزراوەى ئێچ سى بى سى خراوەتەڕوو، کۆمپانیای  جەى پى مۆرگان ئاماژە بە ئەگەری گەیشتن بە ئاستی بەرزتری وەک شەش هەزار دۆلار دەکات بۆ هەر ئۆنسەیەک، بەمەرجى بارودۆخى گونجاوى بازاڕەکان.

ئاڵۆزییەکانى خۆرهەڵاتى ناوەڕاست بەهۆى جەنگى ئێرانەوە هۆکار بووە بۆ دابەزینى نرخى زێڕ و زیو، چاوەڕواندەکرێت بە کۆتاییهاتنى جەنگ، نرخى کانزا زەرد و خۆڵەمێشیێکە بەرزبوونەوە تۆمار بکەن.

ئارا ئیبراهیم

2 کاتژمێر پێش ئێستا