نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بەرزبووەوە و گەیشتە 4,547 دۆلار

بڕیارەکانى بانکى ناوەندى ئەمریکا، کاریگەرى گەورەى لەسەر بۆڕسەى خشڵەکان لە جیهان درووستکردووە
بڕیارەکانى بانکى ناوەندى ئەمریکا، کاریگەرى گەورەى لەسەر بۆڕسەى خشڵەکان لە جیهان درووستکردووە

نرخی زێڕ لە بۆرسەی جیهانی و بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەرزبوونەوەى بەرچاوى تۆمار کرد و بڕیارەکانی بانکی ناوەندیی ئەمریکا کاریگەریی ڕاستەوخۆیان لەسەر بەهاکەی دروست کرد.

نرخی زێڕ لە بۆڕسەی جیهانی

لە بۆڕسەی جیهانی، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە 4,547 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت. هەروەها نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ لەسەر ئاستی جیهان گەیشتووەتە 146,000 دۆلار. ئەم گۆڕانکارییانە لە کاتێکدایە کە بازاڕەکان چاوەڕوانی ئاڕاستەیەکی ڕوونتر دەکەن بۆ نرخەکان.

هۆکاری ناجێگیریی نرخەکان

شارەزایانی کانزا زەردەکە هۆکاری ئەم دابەزین و ناجێگیرییە بۆ بڕیاری بانکی ناوەندیی ئەمریکا دەگەڕێننەوە. جیرۆم پاوڵ، سەرۆکی بانکەکە بڕیاری دا ڕێژەی سوودی بانکی لە ئاستی 3.75% وەک خۆی بهێڵێتەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە پێشتر پێشبینی دەکرا بەهۆی بەرزبوونەوەی هەڵاوسانەوە، ڕێژەی سوود بە بڕی 25 خاڵ بەرز بکرێتەوە.

نرخەکان لە بازاڕی هەرێمی کوردستان

کاریگەریی بازاڕە جیهانییەکان و بەرزبوونەوەی بەهای دینار وایکردووە نرخەکان لە ناوخۆى هەرێمى کوردستانیش گۆڕانکارییان بەسەردا بێت. نرخی زێڕ بۆ هەر مسقاڵێک بەم شێوەیەیە:-

یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24: 1,122,000 دینار.

یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 22: 1,029,000 دینار.

یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21: 982,000 دینار.

یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18: 842,000 دینار.

بەهای زیو لە بازاڕدا

بە پێچەوانەی زێڕەوە، نرخی زیو بەرزبوونەوەیەکی کەمی تۆمار کردووە. ئێستا یەک ئۆنسە زیو بە 71.70 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت. نرخی یەک کیلۆگرام زیو لە بۆرسەی جیهانی 2,300 دۆلارە، بەڵام لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا نرخەکەی بەرزترە و یەک کیلۆگرام بە 2,655 دۆلار دەفرۆشرێت.