چین هەناردەکردنی زیوى سنووردار کرد؛ تەنیا 44 کۆمپانیا رێگەیان پێدراوە زیو هەناردە بکەن
بازاڕی زیو لە کۆتاییەکانی ساڵی 2025 هەڵچوونی مێژووی بەخۆیەوە بینی، کە نرخی ئۆنسەیەکی 84 دۆلاری تێپەڕاند، هەرچەندە دواتر دابەزی بۆ نزیکەی 70 دۆلار، بەڵام لە ئاستی ساڵانە نرخەکەی 150٪ بەرزبووەوە.
هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی زیو
کڕیارە چینییەکان بزوێنەری سەرکی بەرزبوونەوەی نرخی زیو بوون، خواست بۆ کڕینی زیو لە بۆڕسەی شەنگەهای گەیشتە ئاستێکی پێوانەیی وا کە سندوقی وەبەرهێنانی چین ناچار بێت بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەو شەپۆلە گەورەیەی کڕین، دەرگای بەشداریی نوێ بۆ کڕین دابخات.
جوڵەکەى ئەمڕۆى چین
هۆکارێکی دیکەش ئەوەبوو کە ئەمڕۆ چین هەناردەکردنی زیوى سنووردار کرد، تەنیا 44 کۆمپانیا رێگەیان پێدراوە زیو هەناردە بکەن، ئەم کارەی چین کە دووەم هەناردەکاری زیوە لە جیهاندا دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی دابینکردنی زیو لە جیهاندا بەڕێژەی 13٪.
زێڕیش هۆکارە
هۆکارێکی دیکەی زێڕ بووە، زۆرێک لە وەبەرهێنەران بۆچوونیانوایە کاتێک زێڕ بەهێز دەبێت، دواتر زیو دوو هێندە خێراتر شوێنی دەکەوێت لە 2025 نرخی زێڕ 75٪ بەرزبووەوە.
سیاسەتەکانی ترەمپ و دابەزینی پێنوێنی دۆلار هۆکارێکی دیکەی پشت بەرزبوونەوەی نرخی زیو بوون لە ساڵی 2025 کە ئەو هۆکارانە وایکردبوو وەبەرهێنەران زیاتر روو لە کانزا نایابەکان بکەن وەک پەناگەیەکی ئارام.
نیشانە مەترسیدارەکان و پێشبینییەکان بۆ ساڵی 2026
نیشاندەرە تەکنیکییەکان هۆشداری دەدەن کە نرخەکان زۆر بەخێرایی بەرزبوونەوتەوە، بۆیە ئەگەری هەیە شەپۆلێکی فرۆشتن رووبدات کە ئەوەش نرخی زیو تووشی دابەزینێکی گەورە دەکات.
زیادبوونی تێچووی گرێبەستەکان یەکێکە لە هۆکارەکانی ئەوەی پێشبینیبکرێت نرخی زیو دابەزێت، چونکە بۆرسەی (CME) بڕی ئەو پارەی زیاد کردووە کە پێویستە وەبەرهینەران وەک بارمتە (Margin) دایبنێن، ئەمەش گوشار دەخاتە سەر بازرگانە بچووکەکان کە گرێبەستەکانیان دابخەن.
هەرچەندە زیو گەیشتووەتە لوتکەی مێژوویی، بەڵام ساڵی 2026 ساڵی هەڵچوونی تووند دەبێت لەنێوان هیوای گەیشتن بە نرخە بەرزترەکان و مەترسیی دابەزینی کتوپڕ بەهۆی رێکارە نوێیەکانی بۆرسەی جیهانییەوە.
01/01/2026